بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
په‌یمانگەكه‌مان ، به‌سه‌ربه‌رزییه‌وه پێشوازی ده‌كات له قووتابیانى خۆشه‌ویست , په‌یمانگە هه‌وڵی داوه به‌تواناترین مامۆستایانى هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى ماسته‌ر و دكتۆرا له زانكۆ به‌ناوبانگه‌كانى كوردستان و عێراق و ئه‌ورووپا دابین بكات. ئەم مامۆستا بەڕیزانەبه به‌رنامه‌یه‌كى ستانداردى زانستیی و په‌روه‌رده‌یى په‌روه‌رده كراون و ئەزموونی چەندین ساڵەیان لە پەیمانگەکەماندا پەیڕەو کردووە. بۆیه دڵنیاین ئێوه به‌ڕێز ده‌بنه هێزێكى گرنگ و كاریگه‌ر له پڕكردنه‌وه‌ى كه‌لێنه‌كانى بازاڕى كار و به‌ره‌وپێشبردنى كۆمه‌ڵگەی کوردستان. هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه گه‌رمترین پیرۆزباییتان ئاڕاسته ده‌كه‌ین و هیوادارین له هه‌موو بواره‌كانى ژیانیاندا سه‌ركه‌وتووبن.
پەیمانگەی ڕواندز، له پێناوى ڕاستهرێكردنهوهى بەرنامەی خوێندنی تایبەت لە سۆران و هەموو کوردستان و بۆ بەخشینی توانا و کارامەیی و باوەڕبەخۆبوون، بە گوڕوتینێکی زانستی ئاست بەرزه‌وه پێێ نایه ناو مه‌یدانه‌كه‌وه.ئێمە زۆر بە لێبڕاوییەوە هەوڵدەدەین و کار لەسەر گۆڕینی شێوازی فێربوون دەکەین، تا بتوانین ڕاده‌ى فێربوون به به‌رزترین ئاستى خۆى بگه‌یه‌نین. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش،په‌یمانگەكه‌مان سوود له هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانى سه‌رده‌مى نوێ و بەجیهانیبوون وه‌رده‌گرێت و به ڕوانینێكى مه‌عریفى توندوتۆڵه‌وه كارده‌كات بۆ گه‌یاندنى زانیارییه‌كان. هه‌موو ئه‌مانه‌شمان بۆ ئهوهیهتا بتوانین لە ڕێگای پێگەیاندنی کەسایەتی پسپۆڕ و بەتوانا و باوەڕبەخۆبوو، ئاسۆى وڵاتێكى خاوه‌ن سیسته‌م و پێشكه‌وتوو رووناكتر بكەینەوە.
قووتابیانى ئازیز...
پەیمانگەی ڕواندز کاردەکات بۆ ئەوەی خوێندنی باڵا لە کوردستان نزیکتر بێت لە بازاڕی کار و وەڵامدەرەوەی پێداویستییەکانی کەرتی گشتی و تایبەت بێت، تا له‌م رێگه‌یه‌وه دەرفەتی بەکارخستنی دەرچووان زیاتر بێت و بهمشێوهیەش بتوانین خزمەتی دەڤەرەکەمان بکەین و بەشدار بین لە پیشخستن و نوێکاری بە ئامانجی ئاوەدانی زیاتر.
بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی زانستى خوێندن و پەرەپێدان بە پڕۆگرامەکانی خوێندن، پەیمانگەکەمان کاردەکات بۆ درووست‌کردنی پردی پەیوەندی نێودەوڵەتی لەگەڵ زانکۆ تەکنیکییە بەناوبانگەکانی كوردستان وجیهان.
لەکۆتاییدا…
هیوادارین دوو ساڵی پێکەوە بوونمان لە پەیمانگە، ببێت به هەوێنی بونیادنانی پەیوەندییەکی ئەکادیمی توندوتۆڵ بۆ سەرخستنی ئەو پڕۆسە زانستییەی دەستمان پێکردووە. ئومێدەوارین لە دووساڵی به‌ڕێكردنی ته‌مه‌نتان له په‌یمانگه هەوڵی بەدەستهێنانى زانست و زانیاری زیاتر بده‌ن ،وه لە دوای دەرچوونیشتان زیاتر برەو بە خۆ ڕۆشنبیرکردن بدەن و بەردەوام بن.ئەوەی لە تەمەنی پەیمانگەدا به‌ده‌ستتان هێناوه و له داهاتوودا به‌ده‌ستى دێنن، به ئەمەک و دڵسۆزییه‌وه بیخه‌نه خزمه‌تى خاک و نیشتیمان.
د. زرار محمد طاهر ئەرگۆشی
ڕاگری پەیمانگە