چاپکردن

 

ئەنجامدانی گەشتێکی زانستی
رۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی (٢٩/١١/٢٠٢٢) پەیمانگەی رواندز گەشتێکی زانستی رێکخست بۆ قوتابیانی قۆناغی دووەمی بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری بۆ تۆڕی میدیای ڕووداو. دوای گەیشتنی قوتابیان بە تۆڕی میدیای ڕووداو لەلایەن بەرێوەبەرانی کەناڵەکە بە گەرمی بەخێرهاتنیان لێ کرا، دواتر گشت بە شەکانی کەناڵەکەیان (ستۆدیۆ ،ستۆدیۆی هەوال ،رادیۆی ڕووداو ) بەسەر کردەوە، هەر لە ناو تۆری میدیای ڕووداو لەلایەن بەرێوەبەری دیسکی ئای تی کورتە باسێکی سەبارەت بە چۆنیەتی کارکردنیان وبەکارھێنانی تەکنەلۆژیا ،پێشکەش کرد بۆ قوتابیان . لە کۆتای گەشتەکە قوتابیانی پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی رواندز سەردانی چەند شوێنێکی تری مێژووی و کلتوریان کرد، شایەنی باسە پەیمانگەی ڕواندز ساڵانە چەندین گەشتی زانستی بۆ قوتابیانی خۆی ئامادەدەکات

.