چاپکردن

 

١/١٢ کە رۆژی جیھانی ئایدزە پەیمانگەی ڕواندز سیمینارێکی رێکخست بەناو نیشانی ( نەخۆشی ئایدز) بۆ بەرێز( ی .د. کاژین غازی).
نەخۆشی ئایدز
یەکێکە لە نەخۆشیە هەرە باوەکان، توشی سیستەمی بەرگری لەشی مرۆڤ دەبێ و دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی خڕۆکە سپییەکان و لاوازکردنی بەرگری لەش و نەهێشتنی بەهۆی ڤایرۆسی (HIV) کە ئەو ڤایرۆسەیە دەبێتە هۆکاری نەخۆشی ئایدز کەلەناو شلەی لەشی مرۆڤ بونی هەیە ئەگەر هاتو چارەسەر نەکرێ ئەم ڤایرۆسە دەگۆرێ بۆ نەخۆشی ئایدز

هۆکارەکانی گواستنەوە /
١.پەیوەندی جنسی ناشەرعی یان نا تەندروست بەبێ بەکارهێنانی کۆندۆم
٢.ئامێرەکانی تەندروستی هەڵگڕی ئەم نەخۆشیەن وەک نەشتەرگەری یان دەرزی پیس یاخود ئامێرەکانی حەلاقی و ساڵۆنەکان کە تەعقیم نەکراون
٣.وەرگرتنی خوێن لە کەسی هەلگڕ بەم ڤایرۆسە
٤.چاندنەوەی ئەندامێکی جەستە
٥.ئافرەتی شیردەر و دوگیان

ڕێگاکانی خۆپاراستن و چارەسەرکردنی ئەگەر هاتوو لەقۆناغی سەرەتا بوو /
١. بەکارهێنانی کۆندۆم


٢.بەکارهێنانی چارەسەر بۆ ڤایرۆسەکە کە لێناگەڕێ خۆی لەبەر بگریتەوە و زیادببێ
٣.نەکێشانی جگەرە
٤.خواردنی تەندروست
٥.هەردەم ژمارەی خرۆکە سپیەکان دلنیابکەیەوە
٦.سترێس کەمبکرێتەوە
٧.خواردنی دەرمانەکان لە کاتی خۆیدا