چاپکردن

 

(پەیمانگە ڕواندز ئەو ناوندە ئەکادیمیەی کە قوتابیانی قوتابخانە ئامادەیەکان گەشتی زانستی بۆ دەکەن).
رۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٥/١٢/٢٠٢٢ ئامادەیی شەهیدانی سرێشمە گەشتێکی زانستی کە بۆ قوتابیانی پۆلی دوازدەی قوتابخانەکەیان ڕێکخست بوو بۆ پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز ،دوای گەیشتنینان بە پەیمانگەی ڕواندز لەلایەن ڕاگرایەتی پەیمانگە زۆر بەگەرمی پێشوازی لێکران و دواتر بەشە زانستیەکان و تاقیگە کانی کۆمپیوتەر وتاقیگەکانی بەشە پزیشکیەکان وتەواوی بەشەکانی تری پەیمانگەی ڕواندزیان پێ ئاشناکردن، لەلای خۆیانەوە مامۆستایانی سەرپەرشتی گەشتە زانستیەکە سوپاسی ئەو پێشوازیەگەرمەیان کرد و هیوای سەرکەوتنی زیاترین بۆ پەیمانگەی رواندز خواست ، ئەوەی جێگای ئومێدی هەموولایەک بوو قوتابیان سەرسامی خۆیان بەو ناوندە ئەکادیمیە دەردەبری.