به‌شی ژمێریاری وه‌كو زانستێك خاوه‌نی گرنگییه‌كی تایبه‌ته. به‌شێك له‌م گرنگییه‌شی په‌یوه‌سته به‌و كاركرده‌وه، كه له ناو كۆمه‌ڵگادا و له داموده‌زگا جیاوازه‌كان، چ له كه‌رتی تایبه‌ت یان كه‌رتی حكومیدا، هه‌یه‌تی. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه، كه ئه‌م به‌شه به راده‌ی گرنگییه‌كه‌ی، له رابردوودا له چوارچێوه‌ی پلان و به‌رنامه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵادا، گرنگی پێنه‌دراوه.
گرنگی ئه‌م به‌شه وای كردووه، كه له ئێستادا حكومه‌ت زیاتر بایه‌خی پێبدات و هه‌وڵده‌دات به‌شێكی مه‌زن له‌و كه‌لێنه پڕ بكاته‌وه، كه به هۆی نه‌بوونی كه‌سانی پسپۆڕی ژمێریاری، له دام و ده‌زگاكاندا به‌دیهاتووه. هه‌ر له راستای پڕ كردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌لێنه‌دایه كه ده‌رچووانی ژمێریاری له كۆلێژ و په‌یمانگاكان راسته‌وخۆ داده‌مه‌زرێن، چونكه به پێی ئه‌و ئامارانه‌ی كه له‌به‌رده‌ستدان، له سه‌دا په‌نجای كۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كاره‌كانی په‌یوه‌ست به ژمێریاری له دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت به‌ڕێوه ده‌به‌ن، كه‌سانی پسپۆڕی ئه‌و بواره نین.
ئه‌م كه‌لێنه و نه‌بوونی كه‌سانی پسپۆڕی سه‌ر به‌م بوواره، وای كردووه كه به‌رده‌وام كێشه‌كانی په‌یوه‌ست به دانانی موازنه و كورت هێنان، له دام و ده‌زگا و وه‌زاره‌ته‌كاندا به‌رچاو بكه‌ون. ئه‌مه ته‌نیا په‌یوه‌ست نییه به كه‌رتی حكومییه‌وه، به‌ڵكو ده‌توانین هه‌مان ئه‌و كێشه‌یه، له كه‌رتی تایبه‌تیشدا ببینین. بۆیه له ئێستادا پێویستیی هه‌بوونی كه‌سانی پسپۆڕی ئه‌م بواره كارێكی كردووه، كه داهاتێكی باشیان له كه‌رتی تایبه‌تدا هه‌بێت.
گرنگی هه‌بوونی پسپۆڕی ژمێریاری له دام و ده‌زگا و كۆمپانیاكان، به جۆرێكه كه له هه‌ندێك ولاتدا(وه‌كو سوید)، تێچووی خوێندنی قوتابی له بواری ژمێریاریدا، له لایه‌ن كۆمپانیاكانه‌وه ده‌گیرێته ئه‌ستۆ، به‌و مه‌رجه‌ی كه له دوای ته‌واو كردنی خوێندنه‌كه‌یان، خزمه‌ت به كۆمپانیاكه بكه‌ن.
له لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌زموونی سه‌ركه‌وتنی كه‌سه سه‌رمایه‌دار و سه‌ركه‌وتووه‌كانی بواری بازرگانی وای كردووه، كه ئه‌م به‌شه خاوه‌نی گرنگی تایبه‌ت بێت، چونكه به‌شێكی زۆری ئه‌وانه‌ی كه له‌م بواره‌دا سه‌ركه‌وتوو بوون، شاره‌زایی و پسپۆڕییان له بواری ژمێریاریدا هه‌بووه.
به‌شی ژمێریاری په‌یمانگای ته‌كنیكی تایبه‌تی رواندز، به سه‌رنجدان له‌و هه‌لومه‌رجه‌ی كه له‌سه‌ره‌وه باسمان كرد، دامه‌زراوه و هه‌وڵده‌دات كه به په‌روه‌رده كردنی خوازیارانی ئه‌م پسپۆڕییه به باشترین شێوه و له ژێر تیشكی باشترین پڕۆگرامی سه‌رده‌مییانه، به‌شێكی به‌رچاو له كه‌لێنی ئه‌م بواره پڕ بكاته‌وه و هه‌لێكی نوێ بۆ تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا بڕه‌خسێنی، تا به شێوه‌یه‌كی كارا و به لێزانی و باوه‌ڕبه‌خۆبوونه‌وه، بێنه مه‌یدان و داهاتووی خۆیان و كۆمه‌ڵگا به باشترین شێوه بنیات بنێن.
بهۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌ش، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌یمانگا و سه‌رۆكایه‌تی به‌شی ژمیڕیاری، هه‌وڵیان داوه له رووی ستافی ئه‌كادیمییه‌وه، باشترینه‌كان هه‌ڵبژێرن. له ئێستادا به‌شی ژمێریای خاوه‌نی ستافێكی ئه‌كادیمی ئاست به‌رز و گه‌نج و لێهاتوو و پڕ وزه و به‌هره‌یه و به‌شێكی به‌رچاویان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و له زانكۆ به‌ناوبانگه‌كانی دنیا خوێندنیان ته‌واو كردووه.
به‌شێكی دیكه‌ی گرنگ له كاره‌كانی په‌یمانگا ئه‌وه‌یه، كه له هه‌وڵی په‌روه‌رده‌كردن و راهێنانی قوتابییانه به نوێترین شێواز و مێتۆده‌كانی خوێندن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له رووی دابین كردنی ئامرازه‌كانی راپه‌ڕاندنی كاره‌كان به باشترین شێوه و ده‌ستڕاگه‌یشتن به زانییارییه باوه‌ڕپێكراو و زانستییه‌كان، گرنگی به زمانی ئینگلیزی و كۆمپیوته‌ر ده‌درێت و هه‌وڵده‌درێت كه قوتابی له‌م بوارانه‌دا شاره‌زایی پێویست به ده‌ست بێنێت. كه هه‌ردووكی ئه‌م بابه‌تانه و گرنگی پێدانیان، ئاسۆی نوێ له به‌رده‌م توانای داهێنانی قوتابیدا ده‌كه‌نه‌وه و وای لێده‌كه‌ن كه ببێته كه‌سێكی فكر كراوه و داهێنه‌ر وپڕۆفێشناڵ و چالاك له بواره‌كه‌ی خۆیدا.
پێویسته ئه‌وه‌ش بڵێین، كه كۆی سیاسه‌تی په‌یمانگا له دابینكردنی پێداویستییه‌كانی خوێندن بۆ قوتابی/ خوێندكار، له سه‌ر بنه‌مای تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی زانستی ژمێریاری له لایه‌ك و پێداویستییه‌كانی كۆمه‌ڵگا(كه‌رتی تایبه‌ت و گشتی) له بواری ژمێریاریدا له لایه‌كی تره‌وه، داڕێژراون.
بۆیه ده‌توانین بڵێین، ئێمه مانایه‌كی دیكه‌ی پڕۆفێشناڵێتی له بواری ژمێریاری به ئێوه قوتابییان ده‌به‌خشین. پڕۆفێشناڵیتییه‌ك، كه پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگای له سه‌ر به‌نده. پرۆِفێشناڵێتییه‌ك، كه كۆمه‌ڵگا(كه‌رتی تایبه‌ت و كه‌رتی گشتی) به‌تامه‌زرۆییه‌وه، چاوه‌ڕوانیه‌تی.