پەیمانگەی تەکنیکیی تایبەتی ڕواندز

بلۆگ

Voltfast Powder چیە؟ بۆچی بەکاردێت؟

 
 
Voltfast Powder چیە؟ بۆچی بەکاردێت؟
shawnm شەونم عبدالواحید، دەرچووی بەشی دەرمانسازی پەیمانگەکەمانە، باسی Voltfast Powder دەکات:
 
ناوی زانستی: Diclofenac Potassiom
ناوی بازرگانی: Voltfast Powder
ئەم پاودەرە ئازار شکێنێکی کاتییە لە ئێستادا بەشێوەیەکی بەرچاو بەکارهێنەری هەیە کە بە تۆزە زەردەکە ناوی دێنن؛ سەر بە گروپی کۆمەڵە دەرمانەکانی نەن ستیرۆیدەکان و دژەهەوکردنە،کیسێکی 50mg کەلەناودا دەکرێت کەکەمتر لەنیو کاتژمێر ئازارەکە دەشکێنێت چونکە بەئاسانی لە گەدەو ڕیخۆڵە هەڵدەمژرێت.
٭ئەم دەرمانە بەکاردێت بۆ چارەسەری:
ددان ئێشە، سەر ئێشە، شەقیقە، سوڕی مانگانە، ئازاری دوای نەشتەرگەری، ئازاری جومگە، ئازاری گورچیلە، گرژبوونی ماسولکەکان، پشت ئێشە، شکان، هەوکردنی جومگەکان وەک ڕۆماتیزم و سەوەفان، دابەزاندنی تا.
دەرمان پێکهاتەیەکی کیمیاییە کە بەکاردێنی گۆڕانکاری لەلەشتدا ڕودەدات بەکاریگەری دەرمان لەسەر لەش و کاردانەوەی لەش بو دەرمان کاتێک ئەو هەموو ڤۆڵفاستە بەکاردێنی پرسیارت لەخۆت کردووە دەبێت زیانی نەبێت بۆم؟! با بزانین زیانە لاوەکیەکانی چین؟
دڵەکزە، برینی گەدەو دوانزەگرێ، سکچون، قەبزی، دروستبوونی غازات، گێژبوون، ڕشانەوە،تێکچوونی باری دەروونی، بەرزکردنەوەی پەستانی خوێن، زیادبوونی کێش، سستکردنی گورچیلەو جگەر، سوربوونەوەی پێست و خوران، تەنگەنەفەسی.
٭کێن ئەو کەسانەی نابێت Voltfast Powder بەکاربێنن؟
1. ئەوانەی بەرزە پەستانی خوێنیان هەیە.
2. ئەوانەی نەخۆشیەکانی دڵیان هەیە.
3. ئەوانەی سستی یان کێشەی گورچیلەیان هەیە.
4. ئەوانەی سستی یان کێشەی جگەریان هەیە.
5. ئەوانەی برینی گەدەو دوانزەگرێ و سورێنچکیان هەیە.
6. ئافرەتانی دووگیان بەتایبەتی لەدوای هەفتەی سێیەمی دووگیانی.
7. ئافرەتانی شیردەر.
8. ئەوانەی نەخۆشی ڕەبۆیان هەیە.
9. ئەوانەی هەستیاریان بە ماددەی ڤۆڵتارین و هەوشێوەکانی هەیە وەک ناپڕۆکسین و پڕۆفین.
10. ئەوانەی کە دەرمانی خوێن شلکردنەوە بەکاردینن وەک ئەسپرین و وارفارین.
11. ئەوانەی جگەرە کێشن و ماددە کحولیەکان بەکاردێنن.
12. منداڵانی خوار تەمەن ۱٤ نابێت بەکاربێنن.
٭ئەو دەرمانانەی کارلێک لەگەڵ ڤۆڵتارین دەکەن چین؟
وارفارین، ئەسپرین، ئەلیکسیرین، لۆسەرتان، ڤاڵسەرتان، فورۆسیماید، ئینۆکساپارین، کلۆبیدۆگریل، ئینلاپڕیل، کۆرتیکۆستیرۆیدەکان وەک پریدنیسۆن، میۆتریکسەیت، لیسیۆم، سایکلۆسپڕۆین، حەبی دڵەکزە کەماددەی مەگنسیۆمی تێدایە.
٭ڕێنمایی
1. ئازار نەخۆشی نیە بەڵکو نیشانەیە بۆ بوونی نەخۆشی. لەکاتی توشبوون بەسەرئێشە ڕاستەوخۆ پەنامەبەنە بەر ئەم دەرمانە چونکە سەر ئێشە زۆربەی کات هۆکاری برسێتی یان تێنوێتی یان کەم خەویە ئەگەر هەربەردەوام بوو سەردانی پزیشک بکەن زیاتر لەو دۆزە بەکارمەینن کە دەرمانساز یان پزیشک بۆتان دەدەنێت.
2. نابێت بەگەدەی بەتاڵ بخوڕێت، پێویستە بە یەک بەرداغ ئاو یان زیاتر بخورێت.
3. ڕۆژانە دوو بۆ سێ جار بەکاردێت ئەگەر زۆر پێویست بوو.
تەندروست بمێنن