یه‌كێك له فاكته‌ره هه‌ره گرنگه‌كانی پێشكه‌وتن ته‌كنه‌لۆجیایه. ته‌كنه‌لۆجیا زانستێكی سه‌رده‌میانه‌ی پێشه‌كه‌وتووه، كه هه‌موو سێكته‌ره‌كانی ژیانی مرۆڤی گرتۆته‌وه‌و بۆته پێداویستیێكی زه‌رووری ژیان. به‌رفراوانى به‌كارهێنانه‌كانى ته‌كنه‌لۆجیا، گه‌وره‌ترین كاریگه‌رى له سه‌ر زۆربه‌ی بواره‌كانی ژیان، له‌وانه: پیشه‌سازی، په‌روه‌رده‌و فێركردن، ته‌ندروستی، فه‌له‌كناسی و كه‌ش و هه‌وا، زانستی سه‌ربازی، ڕاگه‌یاندن، گه‌یاندن، هاتوچۆ، كۆنترۆلكردن و پاراستن.......هتد، داناوه.
هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ى كه له چوارچێوه‌ى ته‌كنه‌لۆجیادا باسیان لێوه ده‌كرێ، هه‌ڵقوڵاوی زانستی كۆمپیوته‌رن، كه له سه‌ده‌ی ڕابردوودا به شۆڕشێكی زانستی مه‌زن، هاته‌كایه‌وه. ئه‌مرۆ به‌كارهێنانی ئامێری كۆمپیوته‌ر و ئامێره هاوشێوه‌كانی، بۆته پێداویستی ژیانی مرۆڤ. ئه‌گه‌ر هه‌وا و ئاو و خۆراك، سێ پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی ژیان بن، ئه‌وا له‌م سه‌رده‌مه خێرایه‌ى گه‌شه‌سه‌ندن و پێوه‌ندیدا، ده‌توانین بڵێین له ئێستادا كۆمپیوته‌ریش پێكهاته‌ی چواره‌مینه و هه‌ڵكردن به بێ كۆمپیوته‌ر و كه‌ره‌سته‌كانى ته‌كنه‌لۆجیا، ئاسته‌مه. بۆیه ئاشنا بوون به‌م زانسته به شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی و زانستی، بۆته یه‌كێك له كاره هه‌ره له پێشینه‌كانى وڵاتان.
پێگه‌یاندنی كادیری پێشكه‌وتووى زۆر ده‌بێته هۆى پێشكه‌وتنی خێرای كۆمه‌ڵگا. ئه‌وه‌ى كه له كۆمه‌ڵگاى ئێمه‌دا تا راده‌یه‌كى زۆر ئاماده‌یى نییه. بۆیه په‌یمانگای ته‌كنیكی ڕواندزی تایبه‌ت، به سه‌رنجدان له‌و راستیانه‌ى سه‌ره‌وه، به پێویستى زانى، به مه‌به‌ستى پێگه‌یاندنى كادیرى پسپۆڕى به‌توانا و پێدانى ده‌رفه‌تێك بۆ ئه‌وانه‌ى كه ئاره‌زووى خوێندنیان له‌م بواره‌دا هه‌یه و به هۆكارى جیاواز بۆیان نه‌لواوه له زانكۆ و په‌یمانگا حكومییه‌كان درێژه‌ى پێ بده‌ن، به‌شى ته‌كنه‌لۆجیاى زانیارى بكاته‌وه. له‌م رێگه‌یه‌وه هه‌م ده‌كرێ حه‌زى قوتابییان به‌دى بهێنرێ و هه‌م ببێته ده‌ستێكى یارمه‌تیده‌ریش بۆ حكومه‌ت، بۆ پڕ كردنه‌وه‌ى به‌شێكى ئه‌و كه‌لێنه‌ى، كه له نه‌بوونى پسپۆڕى ته‌كنه‌لۆجیاى زانیاریى به‌دیهاتووه. له به‌شى ته‌كنه‌لۆجیاى زانیارى په‌یمانگاى ته‌كنیكى تایبه‌تى رواندزدا، له ماوه‌ى دوو ساڵدا قوتابییان له ژَیرده‌ستى باشترین مامۆستاى به‌توانا و كارا و سه‌رده‌میانه‌ترین پڕۆگرامى خوێندن، كۆمه‌لێك بابه‌تی تایبه‌ت به بواری زانستی ته‌كنه‌لۆجیا و بواری كۆمپیوته‌ر ده‌خوێنن.
پڕۆگرامى ئه‌م به‌شه هاوشێوه‌ى پڕۆگرامى هه‌موو به‌شه هاوشێوه‌كان، له زانكۆ حكومی و ناحكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له لایه‌ن لیژنه‌یه‌كى پسپۆرى وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستییه‌وه، بڕیاری له‌سه‌ر دراوه.
دوابه‌دوای ته‌واوكردنی دووساڵه‌ی خوێندنی ئه‌كادیمیان، پێویسته له‌سه‌ر ده‌رچووان بۆ ماوه‌ی دوومانگ له ژێر چاودێری یه‌كه‌ی زانستی په‌یمانگا، راهێنانى هاوینه له داموده‌زگا حكومی و ناحكومییه‌كان ئه‌نجام بده‌ن، تا هاوشانى ره‌هه‌نده تیۆرییه‌كه، ئاستى تواناى كرده‌یى خۆیان له زانسته‌كه‌دا ببه‌نه سه‌رێ. دوا ئه‌نجامدانى ئه‌مه به سه‌ركه‌وتوویى، قوتابى ده‌توانێت بڕوانامه‌ى دبلۆمی ته‌كنیكی له بواری ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری‌دا، به‌ده‌ست بێنێ، كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تى خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، باوه‌ڕپێكراوه.
ئێمه دڵنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه، له سایه‌ى ئه‌و ستافه ئه‌كادیمییه چالاك و پڕ وزه‌یه‌ى كه هه‌مانه و به‌و سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ڕێژییه ئه‌كادیمییه‌ى كه له سه‌رى ده‌ڕۆین و به‌و به‌رپرسیارێتییه‌ى كه له رووى دابینكردنى باشترین پێداویستییه‌كانى خوێندنه‌وه هه‌مانه، ده‌بنه كه‌سێكى پسپۆڕى بوارى ته‌نه‌لۆجیاى زانیارى و له داهاتوودا یه‌كێك ده‌بن له‌و كه‌سانه‌ى، كه چ له كه‌رتى حكومى و چ له كه‌رتى تایبه‌تدا، شوێنى شیاوى خۆتان وه‌رده‌گرن.