چاپکردن

ئەنجامدانی گەشتێکی زانستی

 

ئەنجامدانی گەشتێکی زانستی
بۆزیاتر ئاشناکردنی قوتابیان و دروستکردنی پەیوەندیەکی زانستی لە نێوان یەکەی کتێبخانەی پەیمانگەی ڕواندز وبەرێوەبەرایەتی کتێبخانەی گشتی سۆران گەشتێکی زانستی ئەنجامدرا، وێڕای پێشوازیەکی گەرم لەلایەن بەرێوەبەر و کارمەندانی کتێبخانەی گشتی سۆران خۆشحالی خۆیان دەربڕی بۆ ئەم سەردانە. هەروەها بەرێز (م. سەلیم) بەرێوەبەری کتێبخانەی گشتی سۆران لەکورتە باسێکدا گرینگی خوێندنەوە و ئەو کاریگەریە ئەرێنیانەی بۆ قوتابیان وئامادەبووان باسکرد کە لە ئەنجامی خوێندنەوە دروستدەبن لە سەرتاك، لەلای خۆیەوە بەرێوەبەری کتێبخانەی پەیمانگەی ڕواندز (م ژاکاو محمد) سەرپەرشتیاری گەشتەزانستیەکە زۆر سوپاسی بەرێوەبەرانی کتێبخانەی گشتی سۆرانی کرد بۆ ئەو پیشوازیە و هەردوولا بەلێنی هەموو هاوکاریەک وهەماهەنگیەکیان دا بۆ زیاتر بەرەو پێشبردنی کتێبخانەکان و هاندانی زیاتری قوتابیان بۆ خوێندنەوە ،هەرلەمیانی گەشتەکە قوتابیان ئاشناکران بە بەگشت بەشەکانی کتێبخانەی گشتی سۆرا٠