مەراسیمی خولی ( ٧) ی دەرچووانی پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز
ئه‌مڕۆ شه‌ممه رێكه‌وتی ٥/١١/٢٠٢٢ به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان "د. زرار ئەرگۆشی" راگری پەیمانگەی رواندز ، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پەیمانگە و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له مامۆستا و میوان و ماڵباتی قوتابییان، رێوڕه‌سمی حەوتەمین خولی ده‌رچوونی پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز،به‌ڕێوه‌چوو.
له ده‌ستپیكی رێوڕه‌سمه‌كه‌دا، قوتابیان و مامۆستایان و ئه‌نجومه‌نی پەیمانگە به‌ده‌م سروود و مارشی کوردستان ، هاتنه ناو هۆڵه‌كه‌وه. پاشان چه‌ند خوله‌كێك راوه‌ستان به‌ده‌م سروودی ئه‌ی ره‌قیبه‌وه بۆ رێزگرتن له گیانی پاگی شه‌هیدان، راگه‌یه‌ندرا.
له بڕگه‌ی دواتردا، وتاری لێژنه‌ی ئاماده‌كاری رێوڕه‌سمی ده‌رچووان، له لایه‌ن به‌ڕێز "م.فەریق غازی " پێشكه‌شكرا.
ئینجا نۆره گه‌یشته سه‌ر به‌ڕێز "د.زرار ئەرگۆشی " بۆ پێشكه‌شكردنی وتاری ڕاگری پەیمانگە،
دواتر كلیپێك سه‌باره‌ت به پەیمانگەی ڕواندز پێشكه‌شكرا.
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌رنامه‌كه‌دا، وتاری قوتابییانی ده‌رچوو له لایه‌ن قوتابی ده‌رچوو، به‌ڕێز "ھۆشمەند لاوە" پێشكه‌شكرا.
ئینجا نۆره گه‌یشته سه‌ر سوێندی ده‌رچووان، كه له لایه‌ن به‌ڕێز "م. فەریق غازی " پێشكه‌شكرا.
ھەروەھا بڕگه‌ی رێوڕه‌سمه‌كه‌ش ته‌رخانكرابوو بۆ داواكردنی بڕوانامه‌ی بهدیبلۆمی تەکنیکی له لایه‌ن به‌ڕێزانی سەرۆک بەش و پێشكه‌شكردنی له لایه‌ن به‌ڕێز ڕاگری پەیمانگە.دوایین برگەی مەراسیمەکە خەڵات کردنی یەکەمەکانی سەر ئاستی پەیمانگە و سەر ئاستی بەشەزانستیەکان بوو.
https://rwandz.edu.krd/index.php/news/110-ahngiderchon#sigProId4dd2aa057c