چاپکردن

،، چۆنیەتی خۆ ئامادەکردن بۆ کۆتا سالێ خوێندن لە قوتابخانە ،،

 

،، چۆنیەتی خۆ ئامادەکردن بۆ کۆتا سالێ خوێندن لە قوتابخانە ،،
ناو نیشانی ئەو سیمینارە بوو کە هەریەک لە قوتابیان ( بوشرا طاهر ،باڵا عبدالرحمان) لە قوتابخانەی ( کۆرەکی ناحکومی ) پێشکەشیان کرد، سەرەتا پێشوازیەکی گەرم لە شاندی پەیمانگەی رواندز کرا لەلایەن بەرێوەبەران ومامۆستایانی قوتابخانەی کۆرەکی ناحکومی ،دواتر (م کاژین حبیب) نوێنەری پەیمانگە سوپاسی مامۆستایان وبەریوەبەری قوتابخانەکەی کرد بۆ ئەو پێشوازیە و قەبووڵکردنی داواکەیەن بۆ ئەنجامدانی سیمینارەکە . دواتر هەریەک لە ( بوشرا طاهر ،باڵا عبدالرحمان) باسی هۆکارەکانی سەرکەوتنیان کرد لە پۆلی دوازدە. لە کۆتای سیمینارەکە بە سەرنج و پرسیارەکانی قوتابیان و وەڵامدانەوەی لەلایەن پێشکەشکاران بابەتەکە دەوڵەمەندترکرا.