چاپکردن

رۆژی جیهانی شەکرە

 

چالاکیەك لە رۆژی جیهانی شەکرەدا
رۆژی دووشەممە رێکەوتی (٢٠٢٢/١١/١٤) کە هاوکاتە لەگەڵ رۆژی جیهانی شەکرە ، پەیمانگەی ڕواندز چالاکیەکی ئەنجام دا بە سەرپەرشتی یاریدەدەری دەرمانساز (د. کاژین غازی) بەرێوەبەری تەندروستی و سەلامەتی پەیمانگە ، بڵاوکردنەوەی ڕێنمایەکانی خۆپارێزی و ڕێگا چارەسەریەکان و وەرگرتنی نمونەی نەخۆشی شەکرە بۆ قوتابیان و مامۆستایان بەشێکی گرینگی چالاکیەکە بوو، شایەنی باسە
بەپێی داتاکانی WHO، شەکرە یەکێکە لە باوترین نەخۆشییەکانی جیهان و زیاتر لە 400 ملیۆن کەس توشبووی ئەم نەخۆشییەن، ساڵانە نزیکەی ملیۆن و نیوێک کەس بەهۆیەوە گیان لەدەست دەدەن.
بەهیوای تەندروستیەکی باش بۆ هەمووان.

نەخۆشی شەکرە یەکێکە لە نەخۆشیە مەترسیدارەکان کە ناسراوە بە بکوژە بێدەنگەکە و درێژخایەنە و تا کۆتایی تەمەن دەمێنێتەوە، بەهۆی زیادبوونی بەرهەمی کلوکۆزەوە لە خوێندا یان کەمی هۆڕۆمۆنی ئەنسۆلین تووشی نەخۆشی شەکرە دەبین، دواجاریش زیان بە خوێن بەرەکان و دڵتدەگەیەنێت.