پەیمانگەی تەکنیکیی تایبەتی ڕواندز

هەواڵ و چالاکی

لێژنەی تەندروستی و سەلامەتی

 

لە بەرامبەر هەستکردن بە بەرپرسیارەتی و پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە قوتابیانی پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی رواندز، لێژنەی تەندروستی و سەلامەتی سەردانی (کافیتریا و فۆتۆکۆپی )ـی پەیمانگەیان کرد ، سەرەتا بە گەران و پشکنینی کافیتریا دەستی پێکرد بۆ دڵنیابوون لە نەبوونی خواردنی ماوە بەسەر چوو و پاک و خاوێنی و جێبەجێکردنی رێنمایەکانی لێژنەی تەندروستی وسەلامەتی ، دوای گەران و بەدوا داچونێکی ورد لە لایەن لێژنەکە وێرای دەست خۆشی کۆمەلێک رێنمای تر دران بە کارمەندانی کافیتریای پەیمانگەی ڕواندز.
لە هەنگاوی دووەمی سەردانەکە بۆ فۆتۆکۆپی دوای دڵنیابوون لە کوالێتی کارەکانی و گونجاوی نرخی کەل و پەلەکان، لێژنەکە زۆر جەختی لەوە کردەوە کە دەبێت، پێداویستی و کارەکانی قوتابیان زۆر بە ڕێکی و بە بێ گرفت بەرێ بکرێ، بە تایبەت لە کۆپی کردنی وانەکان، دواتر کۆمەلێک رێنمای و ڕاسپاردەی گونجاو لە لایەن لێژنەی تەندروستی وسەلامەتی دران بە بەرێوەبەری فۆتۆ کۆپی ، ئەوەی پێویستە بگوترێ مەبەست لەو سەردانانە بۆ دڵنیابوونە لە کوالێتی خزمەتگوزاریەکان و بنبڕکردنی کەموو کوریەکان.
بە درێژایی ساڵی ئەکادیمی خوێندن لێژنەی تەندروستی وسەلامەتی چەندین جار سەردانی بەشەجیاجیاکانی پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز دەکات.

View the embedded image gallery online at:
https://rwandz.edu.krd/index.php/news/115-lijne#sigProIde8c2820d9c