پەیمانگەی تەکنیکیی تایبەتی ڕواندز

هەواڵ و چالاکی

قوتابیان لە پەیمانگەی ڕواندز بووێرانە دەدوێن لە سەر داهاتوویان

 

قوتابیان لە پەیمانگەی ڕواندز بووێرانە دەدوێن لە سەر داهاتوویان .
لە درێژەی کارو چالاکیەکانیدا بەشی زمانی ئینگلیزی دیبەیتێکی ئەنجامدا بۆ قوتابیان کە هەریەک لە قوتابیان ( کاک امین یونس ، خۆشین حاجی ، بارین صادق ، سامی سعدون ، محمد فاروق (پێشکەشکار) ) بە ژدار بوون بە ناو نیشانی (ئایندەی ئێمە لە دوای تەواوکردنی قۆناغەکانی خوێندن). شایەنی باسە هەریەک لە قسەکەرەکانی ناو دیبەیتەکە ڕاو سەرنج وپێشنیاری خۆیان بۆ ئامەدبووان باسکرد، وە قوتابیان ومامۆستایانی ئامادەبوو بە پرسیار وسەرنجەکانیان وە، وەڵامدانەوەیان لەلایەن پێشکەشکاران بابەتەکە دەوڵەمەنتر کرا. ئەوەی پێویستە بگوترێ ئەنجامدانی ئەو جۆرە لە دیبەیت وچالاکیانە بە مەبەستی پێشخستن وپیشاندانی توانای قوتابیانە، وە ئامادەکردنیان بە هەگبەیەکی پر بۆ قۆناغی دوای تەواو کردنی خوێندن مەبەستێکی ترە.

View the embedded image gallery online at:
https://rwandz.edu.krd/index.php/news/122-dibete#sigProId3845a7a9b5