پەیمانگەی تەکنیکیی تایبەتی ڕواندز

هەواڵ و چالاکی

( هزر ونەریتی چەوت بکوژێنەوە نەک ژیان )

 

( هزر ونەریتی چەوت بکوژێنەوە نەک ژیان )
ناونیشانی ئەو پانێلە بوو کە پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز بە هاوبەشی ئەنجومەنی سۆرانی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان ئەنجامیان دا، رۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٥/١٢/٢٠٢٢ کە هاوکاتە بە شانزە رۆژەی بەرەنگار بوونەوەی توند وتیژی دژ بە ئافرەتان پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز ، بە هاوبەشی ئەنجومەنی سۆرانی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان ئەنجامدا، دوای وەستان بە خولەکێک بۆ گیانی پاکی شەهیدان
بەرێز (م . هانا محی الدین) وتاری ڕاگرایەتی پەیمانگەی رواندزی پێشکەشکرد،دواتر بەرێز( نازەنین عزیز) بەرپرسی ئەنجومەنی سۆرانی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، وتارێکی پێشکەشکرد تیادە رۆلی ئافرەتانی بەرز نرخاند و سوپاسی پەیمانگەی ڕواندزی کرد بۆ هاوکاری و پاڵپشتی بەردەوام بۆ رێكخستنی ئەو پانێلە بە هاوبەشی ، دواتر لەلایەن بەرێز (م. ڕێبازصالح ) بەرێوەبەری پانێل یەک یەک پانێڵستەکانی ناساند کە بریتی بوون لە بەرێزان (د. پشتیوان سرێشمەی بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی سۆران ، بەڕێز هودا زەنگەنە را‌‌‌هێنەری هەرێمی ، بەڕێز تاڤگە عومەر بەرێوەبەری گشتی یاسای وپاراستنی مافی مرۆڤ) هەریەکە لە پانێڵستەکان بە تێرو تەسەلی باسی بابەتەکەیان کرد وتێروانین وسەرنجی خۆیان خستە ڕوو، بە بەژداری ئامادەبووان بە سەرنج وتێبینیەکانیان بابەتەکە دەوڵەمەنتر کرا، ئەوەی پێویستە بگوترێ لە کۆتایی دا پەیمانگەی ڕواندز خەڵاتی سوپاس وپیزانینی بەخشیە بەژداربووان.

View the embedded image gallery online at:
https://rwandz.edu.krd/index.php/news/124-jin#sigProId67fb4b3a1b