پەیمانگەی تەکنیکیی تایبەتی ڕواندز

هەواڵ و چالاکی

شەشەمین (ڤیستیڤاڵی کێک و شیرینی) بەرێوە چوو.

 

شەشەمین (ڤیستیڤاڵی کێک و شیرینی) بەرێوە چوو.
بە ئامادەبوونی بەرێز (د. زرار ئەرگۆشی) ڕاگری پەیمانگەی ڕواندز و مامۆستایان و قوتابییان، شەشەمین ڤیستیڤاڵی کێک و شیرینی بەرێوە چوو، وەک نەریتێکی ساڵانە ئەم ڤیستیڤاڵە بەرێوە دەچێت، قوتابییە دەسترەنگینەکان کێک و شیرینی جۆراوجۆر ئامادە دەکەن بە لۆگۆ و ناونیشانی هەمەڕەنگەوە، دواتر لە لایەن لێژنەیەکی پێنج کەسی، سێ لە باشترین و جوانترین کێکەکان هەڵدەبژێردرێن.
لە ڤیستیڤاڵی ئەم ساڵەدا، بەڕێز (د. زرار ئەرگۆشی) وێڕای دەستخۆشی بۆ قوتابییان و لێژنەی بەڕێوەبردنی ئەم ڤیستیڤاڵە، جەختی کردەوە لەوەی ڕاگرایەتیی پەیمانگە، هاریکار و پاڵپاشت دەبێت لە سازکردن و فەراهەمکردنی کەشێکی لەبار و گونجاو بۆ تەواوی قوتابییان. لە کۆتایی ڤیستیڤاڵەکە لەلایەن لێژنەی هەڵسەنگاندن ڕیزبەندی یەکەم تا سێیەمی جوانترین وبەتامترین کێکەکان دیاری کران بەم شێوەیەی خوارەوە،
1- پلەی یەکەم :بوشرا طاهر.
2- پلەی دووەم :پەیام دڵشاد.
3- پلەی سێیەم :سایە یوسف.