لە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکدا
بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکەوە، ئەمڕۆ لە پەیمانگەکەماندا سمینارێک لە لایەن «م. ڕێبین محەمەد»ـەوە پێشکێش کرا. ناونیشانی سمینارەکە بریتی بوو لە «ڕەوشی زمانی کوردی لە پارچەکانی کوردستاندا». لە درێژەی سمینارەکەدا، بەڕێزیان لەمەڕ تایبەتمەندیی بۆنەکە و چەمکی زمانی دایکەوە دوان، هەروەها بە تێروتەسەلی ڕەوشی زمانی کوردی وەک زمانی دایک، لە پارچەکانی کوردستاندا شی کردەوە و، باسی لە ئاستەنگی و ئاڵنگارییەکانی بەردەم زمانی کوردی کرد. لە کۆتاییی سمینارەکەدا، ئامادەبووان بە پرسیار و سەرنجەکانیانەوە، سمینارەکەیان زەنگینتر کرد.
View the embedded image gallery online at:
https://rwandz.edu.krd/index.php/news/141-zmanidaik#sigProId2d4e65a58c
https://rwandz.edu.krd/index.php/news/141-zmanidaik#sigProId2d4e65a58c