هەواڵەکانی پەیمانگە

بەشەکانی خوێندن لە پەیمانگە

دەربارەی پەیمانگە بە ڤیدیۆ

پەیمانگەی تەکنیکیی تایبەتی ڕواندز

یەکەمین پەیمانگەی تەکنیکی ٢ ساڵی ناحکومی لە کوردستان

ئەنجومەنی پەیمانگە

ووتەی قوتابییان و دەرچووانی پەیمانگە

سازگار محمد معروف

قوناغی دووەم بەشی زمانی ئینگلیزی

باشترین بڕیارم داوە کە پەیمانگای تەکنیکی تایبەتی ڕواندزم هەڵبژارد کە دواتر بوەهۆی ئەوەی بتوانم پەرە بە بەهرەکەم بدەم لە زمانی ئینگلیزی

ژینا سەباح

قۆناغی دووەم بەشی پەرستاری

پشتیوانی و ڕێنماییەکانی مامۆستاکان بەرز دەنرخێنم. خۆبەخشی و خولیای ئەوان بۆ وانەوتنەوە جیاوازییەکی گەورەی لە فێربوونمدا درووستکرد

پەریسا بەهجت عبداللە

قوناغی دووەم بەشی زمانی ئینگلیزی

لەکاتێکدا بیر لە کاتەکانم لە پەیمانگای تەکنیکی تایبەتی رواندز دەکەمەوە، چ لە ناوەوە و چ لە دەرەوەی پۆل، هەمیشە جێگەیەکی تایبەتی لە دڵمدا دەگرن

پرسیارە باوەکان

ئەو پرسیارانەی کە زۆرترین جار دووبارە کراونەتەوە لەلایەن قوتابییان و دەرچووان و کەسوکاری قوتابییانەوە، لێرەدا دانراون بە وەڵامەوە ، بۆ هەر پرسیار و سەرنج و ڕەخنە و پێشنیارێکیش دەتوانن لەڕێگای فۆڕمی خوارەوە یاخود پەیجەکانی سۆشیاڵ میدیاوە ئاگادارمان بکەنەوە

١- بۆچی پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتى رواندز هەڵبژێرین؟

پەیمانگای تەکنیکی تایبەتى رواندز، بە دنیابینییەکى زانستى روون، بە شارەزایى لە ستانداردە زانستییەکان لە ئاستى جیهان، بە ستافێکى شارەزا و لێهاتوو، بە تیمێکى فەرمانبەرانى خزمەتگوزار و دڵسۆز، بە دابینکردنى هەموو پێداویستییەکانى فێربوون، بەتایبەتى لەڕووى ژیرخانى زانستى و تاقیگە، گەشتى زانستى بەردەوام، پێشبڕکێى زانستى و رێکخستنى کۆڕ و کۆنفرانس، بەستنەوەى راستەوخۆى زانستەکان بە بازاڕى کار و گرنگیدان بە کاردۆزى و کارسازى بە قوتابییان، دەروازەیەکی گرنگە بۆ گەیشتن بە سەرکەوتن لە هەنگاوەکانى داهاتووى ژیانى قوتابییاندا. لە هەمووى گرنگتر، پەیمانگەى تەکنیکى تایبەتى رواندز، بەشێکە لە کۆمەڵگەیەکى گەورەتر و باوەڕپێکراو، دامەزراوەى "شەهید"، کە لە پارێزگاکانى هەولێر و دهۆک و هەروەها ئیدارە سەربەخۆکانى سۆران و زاخۆ، خاوەنى سێزدە پەیمانگەیە. ئەم کۆمەڵگە ئەکادیمییە، هاندەرێکى سەرەکى پەرەپێدانى تواناکان و وەسەریەکخستنى هزر و بیرە جیاوازەکانە، کە ساڵانە لەرێگەى چەندین چالاکى جۆراوجۆرى زانستییەوە، بوارى بۆ دەڕەخسێنرێ. بۆیە قوتابى دەکەوێتە ناو ژینگەیەکى ئەکادیمى پڕ لە جموجۆڵەوە، کە بێگومان کاریگەرى ئەرێنى لەسەر پڕۆسەى فێربوونى دەبێ.

٢- ئایا لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە باوەڕپێکراوە؟

پەیمانگای تەکنیکی تایبەتى رواندز، بە تەواوی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە باوەڕپێکراوە و لە چوارچێوەى بەرنامە و ستراتیژەکانى وەزارەتدا دەجوڵێتەوە. لەمڕوانگەیەوە، دەرچووانی پەیمانگا دەتوانن بە متمانەوە بڕوانامەکانیان بۆ دامەزراندن، دۆزینەوەى کار و بەردەوامبوون لە خوێندنی بەرزتر، بەکاربێنن.

٣- ئایا پەیمانگە تاقیگەى پێویستى بۆ بەشەکانى هەیە؟

بەدڵنیایەوە پەیمانگەکەمان خاوەنی تاقیگەی پێشکەوتوو و مۆدێڕنە، کە بە تەواوی وەڵامدەری پێداویستییە زانستییەکانی بەشەکانمانن. تاقیگەکانمان بە کەرەستە و ئامێری پێشکەوتوو رێکخراون، کە دەرفەتی گونجاو بۆ قوتابییان دەڕەخسێنن بۆ ئەنجامدانی ئەزموونی زانستی و کارپێکردنی تەکنەلۆژیای نوێ. پەیمانگەى رواندز بە بەردەوامى خۆى لەگەڵ پێداویستییە پێشکەوتووە تاقیگەییەکانى بوارە جیاوازەکان، بەڕۆژدەکاتەوە(ئەپدەیت).

٤- دوای تەواوبوونی خوێندن، دەرچووی پەیمانگە دەتوانێت چی بکات؟

دەرچووانی پەیمانگای تەکنیکی تایبەتى رواندز، ئامادەییەکی تەواو لە بوارەکانى خۆیان بەدەستدێنن بۆ چوونەناو بازاڕی کار. بە سەرنجدان لەوەى کە زۆربەى پسپۆڕییەکانى پەیمانگە لە پێویستییەکانى بازاڕى کارن، بۆیە قوتابى بە ئاسانى دەتوانێ لە بوارەکەی خۆیدا کار بدۆزێتەوە؛ بۆ نموونە لە کەرتی دەرمانسازی، پەرستاری، تاقیگە پزیشکییەکان، بواری پەروەردەیی، و چەندین بواری تر. جگە لەوە، لە پەیمانگە سەنتەرى گەشەپێدانى کار هەیە، کە کار لەسەر نزیککردنەوەى قوتابى دەکات لە بازاڕى کار. بۆ ئەم مەبەستەش هەم پێوەندى لەگەڵ ناوەندە جیاوازەکان دەگرێت و هەم داوەتى پەیمانگەیان دەکات، بۆئەوەى لە داهاتوودا دەرچووانى پەیمانگە بتوانن بە پشتیوانى پەیمانگە، بە ئاسانى کار بەدەستبێنن.

٥- ئایا پەیمانگە بەشە ناوخۆیی بۆ قوتابییان دابیندەکات؟

بەڵێ، پەیمانگای تەکنیکی تایبەتى رواندز بەشە ناوخۆیی پێشکەش بە قوتابییان دەکات و لەژێر چاودیرى خۆیدا، سەرجەم پێداویستییەکانى دابیندەکات. ئێمە لەم رێگەیەوە ئامانجمان دابینکردنی ژینگەیەکی ئارام، سەلامەت و گونجاوی مانەوەیە بۆ قوتابییان، بەجۆرێک کە هەست بە ئاسودەیی بکەن و بە خەیاڵێکى ئاسوودەوە درێژە بە خوێندنیان بدەن.