پەیمانگەی تەکنیکیی تایبەتی ڕواندز

هەواڵ و چالاکی

(کواڵێتی خۆراک لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە چ ئاستێک دایە)

 

بەشی دەرمانسازی لە پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز وۆرک شۆپێکی بەرێوە برد لە ژێرناونیشانی (کواڵێتی خۆراک لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە چ ئاستێک دایە)
ڕۆژی سێشەممە ڕیکەوتی ٢٨/٢/٢٠٢٣ پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز وۆرک شۆپێکی لە ژێر ناونیشانی (کواڵێتی خۆراک لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە چ ئاستێک دایە) لە دەستپێکدا بەرێز (د.زرار ئەرگۆشی) ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز وتارێکی پێشکەشکرد،لەوتارەکە بەگەرمی بەخێرهاتنی مێوانانی کرد وتیشکی خستەسەر گرینگی خۆراکی تەندروست لە ژیانی ڕۆژانەی ئێمە،وە سوپاسی پاناڵێستەکانی کرد کە ئامادەبوون ئەو وۆرک شۆپە بەرێوەببەن، شایەنی باسە بەرێز (یاریدەدەری دەرمانساز گەیلان نەوزاد) وەک بەرێوەبەری پانێڵ وۆرک شۆپەکەی بەرێوەدەبرد پاناڵێستەکانی دیش پێک هاتبوون لە هەریەک لە بەرێزان پاناڵێستەکان پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر نبیل حسین کە پسپۆڕی هەیە لەبواری زانستی خۆراک
وەهەروەها بەڕێز دکتۆر جەلال سورچی کە پسپۆڕی هەیە لەبواری نەخۆشییەکانی هەناو
وە زۆر بەڕێز دکتۆر هۆلیم هاشم کە پسپۆڕ لەبواری چارەسەری خۆراکی ، لە کۆتایی دا ڕاگرایەتی پەیمانگە سوپاس وپێزانینی بەخشیە پاناڵێستەکان.

View the embedded image gallery online at:
https://rwandz.edu.krd/index.php/news/148-panell#sigProIdd76d9fe807