پەیمانگەی تەکنیکیی تایبەتی ڕواندز

هەواڵ و چالاکی

بەشکۆوە ڕۆژی «٨» مارس بەرز ڕاگیرا.

 

بەشکۆوە ڕۆژی «٨» مارس بەرز ڕاگیرا.
رۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٨/٣/٢٠٢٣
پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز ڕۆژی «٨» مارسی بەرز ڕاگرت، کە تایبەتە بە ڕۆژی جیھانی ئافرەتان، لە چالاکیەکدا سەرەتا سیمینارێکی رێکخست بۆ بەرێز خاتوو (زیبا طە) ئەندامی سکرتاریەتی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان،بەێزیان بە گرینگەوە باسی رۆلی ئافرەتی کرد لە کایەکانی ژیان، دواتر بە ئامادەبوونی بەرێز ( د. زرار ئەرگۆشی) ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز وخاتوو (پەیمان تەھا) خاتوو( زیبا تەھا ) ئەندامانی سکرتاریەتی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان و مامۆستایان وقوتابیانی پەیمانگەی ڕواندز ، خەڵاتی تایبەت بەخشرایە مامۆستا و فەرمانبەرە ئافرەتەکانی پەیمانگەی ڕواندز.ھەر لە چالاکیەکەدا لێژنەی نوێنەرایەتی قوتابیانی پەیمانگەی ڕواندز بە ھاوکاری ناوندی ئافرەتانی سۆران ... خەڵاتی سوپاس وپێزانینی خۆیان پێشکەش بە مامۆستا و فەرمانبەرە ئافرەتەکانی پەیمانگەی ڕواندز کرد.

View the embedded image gallery online at:
https://rwandz.edu.krd/index.php/news/155-8mars#sigProIdd8f8b702f6