پەیمانگەی تەکنیکیی تایبەتی ڕواندز

هەواڵ و چالاکی

بەرز ڕاگرتنی یادی (١٨)شوباط

 

رۆژی شەممە لە پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز بەبۆنەی (٦٩)ە مین ساڵەی دامەزراندنی ڕێخراوی یەکێتی قوتابیانی کوردستان چەند چالاکیەک بەرێوەچوو ، سەرەتای چالاکیەکە بە وتەی بەخێرهێنان وپەیامی پیرۆزبایی ڕاگرایەتی پەیمانگە لەلایەن بەرێ( د. زرار ئەرگۆشی)دەستی پێکرد، دواتر وتاری بەرپرسی لقی قوتابیانی سۆران پێشکەشکرا لەلایەن بەرێز(شۆرش میران)
هەر لە درێژەی چالاکیەکەدا لەلایەن قوتابیانی پەیمانگە چەند شیعرێکی نیشتیمان پەروەری پێشکەشکران، ئەوەی پێویستە بگوترێ ڕاگرایەتی پەیمانگە هەستا بە خەڵاتکردنی نوێنەرانی قوتابیانی پەیمانگە بۆ گشت بەشەکان،لە هەمبەر ئەو هەوڵ وماندووبوونەی کە ئەنجامیان داوە. لە کۆتایی دا بە دابەشکردنی شیرینی بەسەر قوتابیانی پەیمانگە یادەکە کۆتایی پێهات.