پەیمانگەی تەکنیکیی تایبەتی ڕواندز

هەواڵ و چالاکی

قوتابیانی پەیمانگە بەگوڵ ودیاریەوە سەردانی نەخۆشخانە ی منداڵان ولەدایک بووانی سۆرانی کرد.

 

قوتابیانی پەیمانگە بەگوڵ ودیاریەوە سەردانی نەخۆشخانە ی منداڵان ولەدایک بووانی سۆرانی کرد.
گروپێک لەقوتابیانی بەشی زمانی ئینگلیزی بە سەرپەرشتی (م.دارین صدقی) سەردانی نەخۆشخانەی لە دایک بووان ومنداڵانی سۆرانیان کرد، دوای پێشوازی کردنیان لەلایەن بەرێوەبەری نەخۆشخانە بەرێز(دکتۆرە مهاباد) سەردانی ژوورەکانی نەخۆشخانەیان کرد ودیاریان بەسەر گشت ئەومنداڵەچاوگەشانە دا دابەشکرد کە لە نەخۆشخانە خەوێندرابوون، دواتر گوڵیان بەسەر گشت دکتۆر وکارمەندە بەرێزەکان دابەشکرد لە هەمبەر ئەو خزمەت وماندوو بوونەی کە رۆژانە ئەنجامی دەدەن.لە لای خۆیەوە بەرێوەبەری نەخۆشخانە وێرای سەرسامی خۆی بە کارو چالاکیەکانی پەیمانگەی ڕواندز ، زۆر سوپاسی ئەو ھەڵوێستەجوانەی قوتابیانی پەیمانگەی رواندزی کرد کە بوە ھۆی دڵخۆشی مندالە چاو گەشەکانی نەخۆشخانەی منداڵان ولەدایک بووانی سۆران.