پەیمانگەی تەکنیکیی تایبەتی ڕواندز

هەواڵ و چالاکی

«ئافرەتێکی بەهێز، کۆمەڵگەیەکی بەهێزتر»

 


«ئافرەتێکی بەهێز، کۆمەڵگەیەکی بەهێزتر»

View the embedded image gallery online at:
https://rwandz.edu.krd/index.php/news/51-8march#sigProId0f65b4287d

بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ئافرەتان و ٨ـی مارس، پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز لە درێژەی کارو چالاکیەکانی دا هەڵسا بە ئەنجام دانی پانێڵێک لەژێر ناونیشانی «ئافرەتێکی بەهێز، کۆمەڵگەیەکی بەهێزتر» بەمیوانداری بەڕێزان:

1. د. پشتیوان سرێشمەیی، بەڕێوەبەری ئەوقافی سۆران.
2. م. شەهلا سالح، مامۆستای زانکۆ و شارەزا لە سیاسەت و فێمینیزم.
3. رائدة زیبە مەلا، بەرپرسی بەشی سەنتەری ڕاوێژکاری خێزانی.
سەرەتای چالاکیەکە بە وەستانی خولەکێک بۆ گیانی پاکی شەهیدان وئەو ئافرەتانەی کە خوێنی خۆیان کردۆتە قوربانی خاک ونیشتیمان، دواتر بەرێز (د.زرار ئەرگۆشی ) ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز ، لە وتارێکدا پەیامی پیرۆز بای خۆی بەبۆنەی ٨ی مارسی (ڕۆژی جیهانی ئافرەتان) ، ئاراستەی ئافرەتانی جیهان وکوردستان بە تایبەتی کرد، وە ڕۆلی ئافرەتان لە بەرێوەبردنی دەزگایەکی ئەکادیمی گرنگ وەک پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی رواندز بەرز نرخاند،دواتر د. پشتیوان سرێشمەیی، بەڕێوەبەری ئەوقافی سۆران لە پانێڵیکدا باسی ماف و ئەرکی ئافرەتی کرد لە روانگەی ئاینی ئیسلام، هەروەها م. شەهلا سالح، مامۆستای زانکۆ و شارەزا لە سیاسەت و فێمینیزم بە درێژی رؤلی ئافرەت لە زانکۆ ودامەزراوە ئەکادیمیەکان وحکومیەکانی تر باس کرد، رائدة زیبە مەلا، بەرپرسی بەشی سەنتەری ڕاوێژکاری خێزانی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران باسی ئەو کێشەو گرفتانەی کرد کە رۆژانە رووبەڕووی ئافرەتانی کۆمەڵگەی کوردی دەبێتەوە بەشێکی تری قسەکانی خستنەرووی ئامارێک بوو کە لە ساڵی ٢٠٢١ دەست درێژی کراوەتە سەر ئافرەتان. ئەوەی پێویستە بگوترێ بە سەرنج وتێبینی ئامادەبووان و وەڵام دانەوەیان لەلایەن مێوانانی ئامادەبوو بابەتەکە دەوڵەمەنتر کرا، لە کۆتایی دا ڕاگرایەتی پەیمانگە لە هەمبەر پێشکەشکردنی ئەو پانێلە خەلاتی سوپاس وپێزانینی بەخشیە مێوانانی بەژدار بوو لە پانێڵەکە دا.