چاپکردن

هۆشیاری تەندروستی و شارستانی و ڕێگاکانی خۆپارێزی


هۆشیاری تەندروستی و شارستانی و ڕێگاکانی خۆپارێزی

بۆ هەریەک لە بەرێزان ( مقدم ئاری جهانگیر و ی.د.کاژین غازی)، سەرەتای سیمینارەکە بەڕێز(مقدم ئاری جهانگیر) باسی جۆرەکانی ئاگرو رێگاکانی خۆپارێزی و ئەو ڕێنماییانەی کرد کە پێویستە هەر کەسێک لەکاتی ڕوودانی ڕووداوی نەخوازراو جێبەجێیان بکات و چۆنیەتی خۆپاراستن و ڕێگاکانی ڕزگارکردنیش تەوەرێکی تری باسەکە بوون، هەروەها باس لەو کارانە کرا کە تیمی بەرگری شارستانی لە کاتی ڕووداو ئەنجامی دەدەن، دواتر (ی.د. کاژین غازی) باسی چارەسەرە سەرەتاییە پزیشکیەکانی کرد کە بۆ کەسێکی تووش بوو بە ڕووداو یان کارەساتێکی سروشتی ئەنجام دەدرێت، لەکۆتاییدا کارمەندانی بنکەی بەرگری شارستانی بە سەرپەرشتی بەرێز( نقیب دلێر) بە شێوەی کرداری نمایشێکی ئاگرکەوتنەوە و چۆنیەتی کوژاندنەوەی ئاگرەکەو هەروەها چۆنیەتی ڕزگارکردنی کەسێکی گیرخواردوو ئەنجامدا، لە دوابڕگەدا ڕاگرایەتی پەیمانگە سوپاس و پێزانینی بەخشیە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران وبنکەی بەرگری شارستانی ڕواندز.