پەیمانگەی تەکنیکیی تایبەتی ڕواندز

هەواڵ و چالاکی

پێشوازی کردن لە وەفدێکی باڵای وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.

 
ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی ٢٣/١١/٢٠٢١ بەڕێز (د. زرار ئەرگۆشی ) ڕاگری پەیمانگە بەیاوەری سەرۆکی بەشەکان و ستافی پەیمانگە پێشوازیان لە بەرێز ( د. عبدالفتاح عبدالرزاق) بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و (د. ئامانج سعید) ڕاوێژکاری جەنابی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و شاندی یاوەریان کرد.
مەبەست لەم سەردانەی شاندی باڵای وەزارەت بۆ دڵنیا بوون بوو لە ئاستی کواڵێتی خوێندن لە پەیمانگە تەکنیکی تایبەتی ڕواندز و هەڵسەنگاندن لە ڕووی ئەکادیمی و کارگێڕیەوە ، بۆ ئەم مەبەستە هۆڵەکانی خوێندن و تاقیگەکان و زۆربەی بەشەکانی پەیمانگەیان بەسەرکردنەوە و وێڕای پێدانی کۆمەڵێک ڕێنمایی، دەست خۆشی لە ستافی پەیمانگە بە گشتی کراو ھیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ خواستن.