چاپکردن

ئۆفیسی ڕێکخراوی وار

 

ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز سەردانی ڕێکخراوی وار دەکات

ڕێکەوتی ٢٦-٦-٢٠٢٢، لە درێژەی کار و چاڵاکییەکانی، د. زرار ئەرگۆشی، ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز و بەیاوەری ئەندامانی ئەنجوومەنی پەیمانگە، سەردانی ئۆفیسی ڕێکخراوی واریان کرد.
ئامانجی سەردانەکە، پیرۆزبایی ٩ ساڵەی دامەزراندنی ڕێکخراوی ناوبراو بوو. لای خۆیەوە، ڕاگری پەیمانگە هیوای کاری باشتر و سەرکەوتنی بۆ ڕێکخراوەکە و تەواوی ئەندامان خواست.

ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز