پەیمانگەی تەکنیکیی تایبەتی ڕواندز

هەواڵ و چالاکی

پەیمانگەی ڕواندز چالاکیەکانی دەباتە نێو قوتابخانەکان

 

پەیمانگەی ڕواندز چالاکیەکانی دەباتە نێو قوتابخانەکان.
لە درێژەی کارو چالاکیەکانی بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری پەیمانگەی ڕواندز. گروپێک لە قوتابیانی پەیمانگە کە پێکهاتبوون لە ( باڵا عبدالرحمان ، بوشرا طاهر،ڕامین سلێمان) بەسەرپەرشتی (م . کاژین حبیب) سەردانی (قوتابخانەی پەرۆشی بنەرەتیان)کرد، دوای پێشوازیکردنیان لەلایەن بەڕێوەبەرو مامۆستایانی قوتابخانە سیمینارێکیان بۆ قوتابیانی قوتابخانە پێشکەش کرد، بە ناو نیشانی (گرینگی کۆمپیوتەر) لە سیمینارەکە باسی گرینگی کۆمپیوتەریان کرد لە ژیانی رۆژانە و ڕاپەراندنی کارەکان بە کۆمپیوتەر لە تەواوی دام و دەزگا حکومی وناحکومیەکان. ئەوەی پێویستە بگوترێ لەلایەن بەرێوەبەری قوتابخانە زۆر سوپاسی نوێنەرو قوتابیانی پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندزی کرد بۆ ئەو سیمینارە بە پێزەی کە پێشکەشیان کرد.