چاپکردن

 

یەکێک لە زانستە پزیشکیە گرنگەکان کە رۆژ بەرۆژ بەرەوپێشچوون و نوێبونەوە بەخۆیەوە دەبینێت بریتیە لە زانستی دەرمانسازی. لەم سەردەمەشدا گەر چاوێک بە مێژووی بیرۆکەی دروستکردنی دەرمانەکان دابخشێنین بەرواود بە سالانی رابردوو پێشخستنێکی بەرچاو بەدی دەکرێت لە بواری دروستکردنی جۆرەها دەرمان بەشێوەی جیاواز. 
لە گشت بوارەکانی کارکردن ئەگەر مرۆڤێک پلانی هەبێت بۆ کارکردن دەبێت لەو بوارە شارەزای تەواو و باشی هەبێت تاوەکو بوارەکەی بۆ برەخسێت و سەرکەوتن بەدەست بهێنێت. لەم سەردەمەشدا کارکردن لە بواری دەرمانخانە یەکێکە لە پێداویستیەکانی بازاری کاری رۆژ، بۆ خزمەتکردنی تاک و کۆمەلگە ئەویش لەرێگەی بەدەستهێنانی بروانامەی رێگەدان بەکارکردن لەو بوارە. بەدەستهێنانی بروانامە لە بواری زانستی دەرمانسازی لەهەر ئاستێکدا بێت توانا و شارەزایی گرنگ دەبەخشێت بە کەسەکان.
کردنەوەی بەشی دەرمانسازی لە پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ئایندە رۆل و کاریگەری تایبەتی دەبێت بۆ کارامە کردن و بەرهەمهێنانی کادیری پێشکەوتوو و شارەزا لەم بوارە، چونکە لە دەڤەرەکەمان دەیان کەس حەز و ئارەزوویان هەیە بۆ ئەم زانستە بەلام بەهۆی نەبونی نمرەی بەرز، هەروەها نەبوونی ئەم بەشە لەم ناوچەیە بێبەش بوون لە گەیشتن هیواکانیان و بەناچاری رویان لە بوارەکانی تر کردووە. 
لێرەوە ئێمەش مژدەی ئەوەتان پێدەدەین کە هەولمانداوە باشترین ستافی مامۆستایانی وانەبێژمان بۆ دابین کردوون لەسەر بنەمای کارامەیی و لێهاتوییان بۆ گەیاندنی باشترین زانیاریی سەردەمی وە هەروەها تاقیگە و پێداویستی گونجاومان بۆ ئامادەکردوون بۆ مەبەستی گەیاندنی زانیاریە پراکتیکیەکان کەتەواوکەری وانە تیۆریەکانن.

ئامانجی بەشی دەرمانسازی

ئامادەکردنی کادیری لێهاتوو کە لەبوارە جیاوازەکانی دەرماندا کار بکەن، وەک شێوازی دروستکردنی دەرمانە جیاوازەکان (حەب، شروب، مەرهەم، سپرای ...هتد) وە ڕێژەی پێکهتەکانی نێو دەرمانەکان، وە ڕاهێنانیان لە سەر شێوازی هەڵسوکەوت کردنیان لەگەڵ نەخۆش و بازاڕی کاردا بە شێوەیەکی تەندروست. بۆ بەدەستهێنانی ئەم ئامانجانە هەوڵمان داوە گشت پێداویستییە زانستییەکانی تیۆری و پراکتیکی بە شێوازێكی سەردەمیانە  پێشکەش بکرێن لەلایەن کەسانی پسپۆڕ و لێهاتوو، بۆ ئەوەی بتوانن لە پێشبڕکێی بازاڕی کاردا  دەرفەتی باشترینیان بۆ فەراهەم ببێت.