په‌یمانگاى ته‌كنیكى تایبه‌تى رواندز، به دنیابینییه‌كى كراوه و به ئاسۆیه‌كى روونه‌وه پێى ناوه‌ته ناو دنیاى كارى دامه‌زراوه‌ى ئه‌كادیمى له هه‌رێمى كوردستان و به‌رنامه‌یه‌كى تۆكمه و هه‌مه‌لایه‌نى هه‌یه، كه چۆن بتوانێ له هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌وه، خۆى بكات به دامه‌زراوه‌یه‌كى باوه‌ڕپێكراوى به پرستیجى به‌رزى ئه‌كادیمى، تا زۆرترین كاریگه‌رى دابنێت و شوێنى خۆى له ناو كۆمه‌ڵگادا بكاته‌وه و ببێته به‌شێك له هێزى بهرهوپێشبهرى كۆمه‌ڵگا، له‌و بواره پسپۆڕییانه‌ى كه له‌خۆیان ده‌گرێت.
په‌یمانگا به‌شێكى ئه‌و كاریگه‌رییه له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه، كه چه‌نده هه‌لى ئه‌وه بڕخسێنێ به‌رهه‌مه زانستییه‌كانى خۆى بخاته ناو كۆمه‌ڵ و به‌رچاوى توێژه‌ران و خوێنده‌واران و ئۆگرانى پسپۆڕییه پێوه‌ندیداره‌كان. بۆیه‌ش له ئێستادا، به‌رنامه‌یه‌كى تۆكمه و هه‌مه‌لایه‌نى هه‌یه، كه له چه‌ند باره‌وه و به به‌رنامه‌یه‌كى زانستى كواڵیتى به‌رز، به‌رهه‌م و چالاكییه ئه‌كادیمییه‌كانى ستافهكهى خۆى له لایه‌ك و ئه‌و به‌رهه‌مه زانستییه باوه‌ڕپێكراوانه چاپ و بڵاوبكاته‌وه، كه به زمانه گرنگه‌كانى دنیا نووسراون و به‌شێكى گرنگ و بنه‌مایین له پسپۆڕییه‌كانى په‌یمانگا.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ى كه په‌یمانگا وه‌كو دامه‌زراوه‌یه‌كى ئه‌كادیمى، له هه‌وڵى ئه‌وه‌دایه كه له داهاتوودا، ببێته خاوه‌نى بڵاوكراوه‌یه‌كى زانستى تایبه‌ت به خۆى. به‌ڵام به هۆى ئه‌وه‌ى كه ته‌مه‌نى په‌یمانگا كه‌مه و ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ش پێویستى به ئاماده‌كارى زیاتر هه‌یه، بۆیه له ئێستادا ناتوانرێ گۆڤارێكى ئه‌وتۆ به‌دى بهێنرێ، كه له ئاستى خه‌ون و خولیا‌و ستراتیژى په‌یمانگادا ببێت.
جگه له هه‌موو ئه‌مانه، په‌یمانگا ئه‌وه‌شى له به‌رنامه‌دایه كه له داهاتوودا، گۆڤارێكى رۆشنبیرى گشتى تایبه‌ت به نووسین و به‌رهه‌مى قوتابییان، ده‌ربكات. تا ببێته هانده‌رێك بۆ قوتابییان له هه‌مبه‌ر پهرپێدان به ئاستى تواناى نووسین و بیركردنه‌وه‌ى داهێنه‌رانه‌یان.
لیستی ناوی توێژەر و توێژینەوەکانی بەشی دەرمانسازی