پەیمانگەی تەکنیکیی تایبەتی ڕواندز

چالاکی هۆشیارکردنەوە

 

 

چالاکی هۆشیارکردنەوە
رۆژی چوار شەممە پەیمانگەی ڕواندز چالاکیەکی ئەنجامدا بە هاو بەشی بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران،
دوای ئەوەی چەند رووداوێکی نەخوازراو بە هۆی غاز لە ولاتەکەمان روویدا ، کە بووە هۆی مردن وبریندار بوونی چەندین کەس، پەیمانگەی ڕواندز هەڵمەتێکی هۆشیاری چەند چالاکیەکی ئەنجام دا بۆ هۆشیارکردنەوەی قوتابیان ومامۆستایان لە هەر رووداوێکی نەخوازراو پێش پێگرتن بە روودانی رووداوەکان، سەرەتاچالاکی بە پێشکەشکردنی چەند وتیەکی ئامۆژگاری لەلایەن بەرێز (مقدم خالد خضر مهاجیر) بەرێوەبەری هۆبەی هوونەری لە بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران پێشکەشکرا، دواتر رێپێدراوی پۆلیس ئامانج عبداللە سعید، سیمینارێکی پێشکەشکرد با سی چۆنیەتی ئاگردرووست بوون وجۆرەکانی ئاگر بە ووردی کر ، وە کۆمەلێک ڕێنمای باسکرد لە سەرئەوەی چۆن ئافرەتان بتوانن غازی مالان بە ئاسانی بەکار بێنن ودووری بکەنەوە لە رووداو ،بۆ ئەوەی دوور بوون لە ئەگەری ڕوودانی هەر رووداوێک، دواتر (ی.دەرمانساز کاژین غازی) بەرێوەبەری تەندروستی و سەلامەتی لە پەیمانگەی ڕواندز باسی کاریگەریە کانی (جۆرەکانی غازی کرد) لە سەر لە شی مرڤ ،وە فریا گوزاری سەرەتایی بۆ کەسی تووش بوو بە ڕووداو تەوەرێکی تری سیمینارەکەی بوو، دواتر کارمەندانی بەرگری شارستانی بە شێوەی پراکتیکی چۆنیەتی کوژاندنەوەی غاز و کۆنترۆلکردنی ئاگر لە مالەوە بۆ قوتابیانیان ئەنجام دا، بەرێز (م رێباز صالح) بەرێوەبەری دڵنیای جۆری لە وتەیەک دا بە نوێنەرایەتی راگرایەتی پەیمانگە وقوتابیان ومامۆستایانی پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز بەخێرهاتنێکی گەرمی مێوانانی بەرگری شارستانی سۆرانی کرد ، کە ئەمە جەندین جارە پیاوانی بەرگری شارستانی سۆران لە خۆبووردانە بەژداری چالاکی وسیمینار ورێنمای پێشکەش دەکەن لە پەیمانگەی ڕواندز. لە کۆتایی دا لەلایەن ڕاگرایەتی پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز خەڵاتی سوپاس وپێزانینان بەخشیە کارمەندانی بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران.