پەیمانگەی تەکنیکیی تایبەتی ڕواندز

پێدانی سوپاس و پێزانین

 

وەک وەفایەک لە بەرامبەر ئەو کارانە وهاندان بۆ زیاتر خزمەتکردنی قوتابیان خەڵەتی سوپاس وپێزانینیان بە خشیە هەریەک لە بەرێزان ڕاگری پەیمانگە وسەرۆک بەشە زانستیەکان ودوو لە مامۆستایانی پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز . لەوتارێکی دا بەڕیز (د. زرار ئەرگۆشی) ڕاگری پەیمانگە زۆر سوپاسی ئەو ڕێزگرتنەی کرد کە لێژنەی نوێنەرایەتی قوتابیان ی پەیمانگەی ڕواندز ئەنجامیان داوە، بە لێنی بە قوتابیان دا کە هەموو توانای خۆی و ستافی ئەکادیمی پەیمانگەی رواندز بخاتە گەر بۆخزمەتی زیاتری قوتابیان و وە سوپاسی ئەندامانی لێژنەی نوێنەرایەتی قوتابیان کرد کە لە ماوەی دووسالی تەمەنی خوێندن بەردەوام هەوڵ و ماندوبونیان کێشاوە بۆ خزمەت کردنی قوتابیان وگەیاندنی داواکاری وگرفتەکانی قوتابیان بە ڕاگرایەتی و سەرۆکایەتی بەشەکان.

Kajin Ergoshi, [6/13/2022 1:11 AM]