پەیمانگەی تەکنیکیی تایبەتی ڕواندز

بەڕێوەچوونی سیمینار

 

بەڕێوەچوونی سیمینار

ڕێکەوتی ٦-٩-٢٠٢٢، پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز میوانداری تیمی پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆڵاینی کرد. تیمەکە لە کۆمەڵێک مامۆستای خاوەن ئەزموونی چەند ساڵە لە پڕکردنەوەی فۆڕمەکە پێکهاتبوون و سیمینارێکیان پێشکەش کرد بۆ دەرچووانی پۆلی ١٢.

ئامانجی سیمینارەکان بریتی بوو لە ناساندن و چۆنییەتی پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆڵاین، دیاریکردنی کێشە و ئاستەنگەکانی بەردەم دەرچووان و یارمەتیدانیان لە هەڵبژاردنی زانکۆ و بەشەکان.

ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز