پەیمانگەی تەکنیکیی تایبەتی ڕواندز

هەواڵ و چالاکی

پەیمانگەی ڕواندز پێشوازی لە قوتابیانی پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی ڕواندز دەکات.

 

پەیمانگەی ڕواندز پێشوازی لە قوتابیانی پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی ڕواندز دەکات.
دوابەدوای ڕێکخستنی گەشتێکی زانستی لەلایەن پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی ڕواندز بۆ پەیمانگەکەمان پێشوازیەکی گەرم کران لە لایان ستافی پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز دواتر هەر لە میانی سەردانەکە بەشەکانی پەیمانگەی ڕواندزیان بەسەر کردەوە وەک کتێبخانە وباخچەو تاقیگەکان و بەشەکانی تر.
لە کۆتای گەشتەزانستیەکە هەریەک لە قوتابیان (ئاکام فەرهاد وعیماد عبداللە ) قوتابی قۆناغی دووەمی بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری وانەیەکی پراکتیکیان پێشکەشکرد بۆ قوتابیانی پەیمانگەی هونەرە جوانەکان. لەلای خۆیانەوە پەیمانگەی هونەرە جوانەکان زۆر سوپاسی مامۆستایان و قوتابیانی پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندزیان کرد بۆ ئەو پێشوازیە گەرمەی لێیان کرا و ،ئامادەیی خۆیان نیشاندا بۆ هەموو هاوکاریەک .
هەردوولا بەڵێنی هەماهەنگیەکی تەواویان دا بۆ زیاتر خزمەت کردنی دەڤەرەکە،رێکخستن و ئامادەکردنی ئەم ھەماھەنگیە لەلایەن بەرێز(م. کاژین حبیب)ەوەبوو.

View the embedded image gallery online at:
https://rwandz.edu.krd/index.php/news/102-honeri#sigProId28c4138103