پەیمانگەی تەکنیکیی تایبەتی ڕواندز

هەواڵ و چالاکی

بە مەبەستی پتەو کردنی پەیوەندی زانستی لەگەڵ زانکۆی ڕاپەڕین.

 

بە مەبەستی پتەو کردنی پەیوەندی زانستی لەگەڵ زانکۆی ڕاپەڕین.
رۆژی سێشەممە ڕێکەوتی
٢٠٢٢/١٠/٢٥ بەڕێز د. زرار محمد طاهر ئەرگۆشی ڕاگری پەیمانگە بەیاوەری بەڕێز مامۆستا زاگرۆس عبدالرحمن فەقیانەیی بڕیاردەری بەشی دەرمانسازی و م.ڕیحان سعدی مامۆستا لە بەشی دەرمانسازی سەردانی زانکۆی ڕاپەڕینیان کرد و لە لایەن بەڕێز پ. ی. د. دارا محمد جاف ڕاگری فاکەلتی زانست و م. پێشەوا حسن محمود سەرۆکی بەشی کیمیا پێشوازیان لێکرا، شایەنی باسە هەردوو لا جەختیان لە توندو تۆڵ کردنی پەیوەندی زانستی کردەوە و ڕێککەوتن لەسەر ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی هاوبەش، وە بەڕێز د.زرار محمد طاهر ئەرگۆشی ڕاگری پەیمانگە سوپاسی زانکۆی ڕاپەڕینی کرد بۆ ئەو پێشوازیە گەرمەی کە لە لایەن ستافی زانکۆ لێیان کرا.