پەیمانگەی تەکنیکیی تایبەتی ڕواندز

هەواڵ و چالاکی

(بیرکردنەوەی نەرێنی و چۆنیەتی ڕوبەڕووبونەوەی)

 

<(بیرکردنەوەی نەرێنی و چۆنیەتی ڕوبەڕووبونەوەی)>
ناونیشانی ئەو دیبەیتەبوو کە بەڕێوەچوو لەلایەن توێژەری دەرونی بەڕێز (ئایەت سعدی) و (ی.د کاژین غازی) ب. تەندروستی و سەلامەتی پەیمانگە، وە لەلایەن بەڕێز (ڕێباز صالح) ب. دڵنیای جۆری پەیمانگە لە وتەیەکدا بەنوێنەرایەتی ڕاگرایەتی پەیمانگە بەخێرهاتنێکی گەرمی میوانەکان و مامۆستا و قوتابیانی کرد ،بەڕێز (ئایەت) باسی بیرکردنەوەی نەرێنی و کاریگەریەکانی لەسەر مرۆڤ و سیفاتی کەسی نەرێنی و هۆکارەکانی بیرکردنەوەی نەرێنی خستەڕوو و چارەسەری ئەم بیرکردنەوە نەرێنیانە بۆ ئامادەبوان شیکردەوە ، وە بەڕێز (د.کاژین) خراپی بیرکردنەوەی نەرێنی لە سەر تەندروستی جەستەی مرۆڤ باسکرد کەدەبێتە هۆکاری چەند نەخۆشیەك و ناهاوسەنگی لە هۆڕمۆنات و لاوازبونی بەرگری لەش و توشبون بە خەمۆکی و قەلەقی و نەخۆشیەکانی گەدە. وە لەکۆتایی دا ڕاگرایەتی پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز خەڵاتی سوپاس و پێزانینی بەخشیە بەڕێز (ئایەت سعدی).
_ ڕۆژی یەکشەممە.
_ بەرواری ١١/١٢/٢٠٢٢.