پەیمانگەی تەکنیکیی تایبەتی ڕواندز

هەواڵ و چالاکی

پەیمانگەی ڕواندز ڕۆژی ئاڵای کوردستان پیرۆز دەکات

 

پەیمانگەی ڕواندز ڕۆژی ئاڵای کوردستان پیرۆز دەکات
رۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٧/١٢/٢٠٢٢ بە ئامادەبوونی قوتابیان و مامۆستایان رۆژی ئاڵآ بەرز راگیرا ، سەرەتا لەلایەن سێ قوتابی پەیمانگە بە سرودی نیشتیمانی ئەی ڕەقیب ئاڵای کوردستان بەرزکرایەوە، دواتر لەلایەن م. هانا محی الدین وتاری ڕاگرایەتی پێشکەش کرا و تیشکی خستە سەر مێژووی ئاڵای کوردستان و قوربانی دانی دەیان گەنج و پیر بۆ سەرخستنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان،لە کۆتای مەراسیمەکە لە لایەن کچە شەهیدێکەوە ئەو کێکە شکێنرا کە نەخشێنرابوو بە ئاڵای کوردستان و دابەشکرا بەسەر ئامادەبووان.