پەیمانگەی تەکنیکیی تایبەتی ڕواندز

هەواڵ و چالاکی

بەگوڵ و شیرینی پێشوازی لە قوتابیانی قۆناغی یەکەم کرا

 

بەگوڵ و شیرینی پێشوازی لە قوتابیانی قۆناغی یەکەم کرا ،،
رۆژی دووشەممە دوای تەواوکردنی مامەڵەکانیان قوتابیانی قۆناغی یەکەم دەستیان کرد بە دەوامی ئاسایی خۆی،لە یەکەم رۆژی دەوامکردنیاندا ,بە گوڵ و شیرینی پێشوازیان لێ کرا کە لەلایەن قوتابیانی قۆناغی دووەم ئامادەکرابوو، دواتر لە هۆلی سیمینار وێرای بەخێرهێنان و پیرۆزبای بوون بە قوتابی لە پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز (م ڕێباز صالح) سیمینارێکی لە سەر پەیمانگەی ڕواندز پێشکەشکردن، لە کۆتایی دا قوتابیانی قۆناغی یەکەم ئاشنا کران بە گشت بەشەکانی پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز.