پەیمانگەی تەکنیکیی تایبەتی ڕواندز

هەواڵ و چالاکی

لە ڕۆژی جیهانی ڕادیۆ پەیمانگەی ڕواندز چالاکیەک ئەنجام دەدات.

 

لە ڕۆژی جیهانی ڕادیۆ پەیمانگەی ڕواندز چالاکیەک ئەنجام دەدات.
هەموو ساڵێک ١٣/٢/ وەک ڕۆژی جیهانی ڕادیۆ دیاری کراوە، پەیمانگەی ڕواندز وەک ناوندێکی ئەکادیمی بە پێویستی زانی لەم ڕۆژەدا چالاکیەک ئەنجام بدات، بۆ ئەوەی قوتابیان ئاشنا بن بە گرینگی و کاریگەری ڕۆلی ڕادیۆ بەتایبەت لە شۆرشەکانی کوردستان ،هەر بەم بۆنەیەوە پەیمانگەی ڕواندز میوانداری بەرێز (هەژار علی ) بەرێوەبەری نوسینگەی سۆرانی سەتەلایتی کوردستان تی ڤی کرد ، بەرێزیان لە سیمینارێکدا بە پوختی باسی مێژووی دامەزراندن و گرینگی ڕادیۆی کرد ، هەر لە سیمینارەکە بەرێزیان باسی ڕۆڵی رادیۆی کرد کە چەند کاریگەری هەیە لەسەر ژیانی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگەی کوردی، لە کۆتایی دا لە لایەن بەرێز (د.زرار ئەرگۆشی) ڕاگری پەیمانگە خەڵاتی سوپاس وپێزانین بە خشرایە بەرێز (هەژار علی) لە هەمبەر پێشکەش کردنی ئەو سیمینارە جوانە.

View the embedded image gallery online at:
https://rwandz.edu.krd/index.php/news/136-radyo#sigProId7a4668b25c