پەیمانگەی تەکنیکیی تایبەتی ڕواندز

هەواڵ و چالاکی

پیرۆزبێت ڕۆژی دامەزراندنی یەکێتی قوتابیانی کوردستان

 

پیرۆزبێت ڕۆژی دامەزراندنی یەکێتی قوتابیانی کوردستان.
لە ١٨ی شوبات کە هاوکاتە لە گەڵ ۷۰ یەمین ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی قوتابیانی کورستان، لێژنەی نوێنەرانی قوتابیان بەم بۆنەیەوە چالاکیەکی ڕێکخست، سەرەتای چالاکیەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری خوازی کوردستان دەستی پێکرد، دواتر کورتەیەک لە سەرمێژووی ڕێکخراوی یەکێتی قوتابیانی کوردستان خرایە ڕوو، هەر لەچالاکیەکە بەرێز دکتۆر (زرار ئەرگۆشی) ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز، لە ووتارێکی دا ڕۆلی ڕێکخراوی قوتابیان لە خزمەت کردنی قوتابیان بەرز نرخاند،تەکیدی کردەوە کە هەمیشە هاوکار و پالپشتی قوتابیان بووینە لە ناوندەکانی خوێندن بۆ سەرخستنی رەوتی زانست لە وڵاتەکەمان دا، لە بەشێکی تری قسەکانی دا باسی ڕاگرایەتی پەیمانگەی ڕواندزی کرد کە چەند هاوکار وپاڵپشتی قوتابیانە وە بەڵینی بەردەوامی دا بۆ خزمەتکردنی زیاتری قوتابیان، هەرلەمیانەی ئەو چالاکیەدا بەرێز (شۆرش میران) بەرپرسی لقی سۆرانی یەکێتی قوتابیانی کوردستان لە وتارێکی دا سوپاسی ڕاگرایەتی پەیمانگەی یەکنیکی تایبەتی ڕواندزی کرد کە بەردەوام هاوکار وپالپشتی قوتابیانن، دواتر لە لایەن لێژنەی نوێنەرایەتی قوتابیان لە پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز،خەڵات وسوپاس وپێزانین بەخشرایە نوێنەراکانی پۆل ، لە هەمبەر ئەو ماندو بوون و خزمەتکردنەی کە ڕۆژانە پێشکەشی دەکەن. لە کۆتایی بەدابەشکردنی برۆشەری قوتابیان وشیرینی بە سەر مێوانان و قوتابیانی ئامادەبوو کۆتایی بە چالاکیەکە هات.