چاپکردن

( پشکنینی گروپی خوێن، .پشکنینی شەکرە )

 

وەک چۆن پیاوانی ئاسایش و پۆلیس و ھێزەکانی ناوەخۆ، ئەرکیان پاراستنی ئێمەیە، ئەرکی ئێمەشە ھاوکاریان بین لە پاراستنی ڕەوشی تەندروستیان.
قوتابیانی بەشی دەرمانسازی پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز. سەردانی بازگەی جوندیانیان کرد. لە سەردانەکە بە سەر پەرشتی (ی .د. کاژین غازی) بوو ، دوای گەیشتنیان بە بازگەی جوندیان ، قوتابیانی بەشی دەرمانسازی دەستیان کرد بە کاری خۆیان کە ئەویش بریتی بوو لە پشکنینی تاک بە تاکی کارمەندان، پشکنینەکان پێک ھاتبوون لە ( پشکنینی گروپی خوێن، .پشکنینی شەکرە ) . دوای تەواو کردنی تەواوی کارمەندان ، ڕێنمایی پێویستی تەندروستی درایە کارمەندانی بازگەی جوندیان ، شایەنی باسە ھەریەکەلە ( ئاسایشی بازگەی جوندیان. بنکەی پۆلیسی گومرگی جوندیان، پۆلیسی دارستان و هاتووچۆ )لەو شوێنە خزمەت دەکەن، لە کۆتایی دا لە لایەن تەواوی کارمەندان سوپاس و پێزانین بەخشرایە قوتابیان و سەرپەرشتیارانی بەشی دەرمانسازی پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز.