پەیمانگەی تەکنیکیی تایبەتی ڕواندز

هەواڵ و چالاکی

"مێخەك و سوودەکانی"

 

"مێخەك و سوودەکانی"
ناونیشانی ئەو سمینارە بوو کە مامۆستا "زەهرە نزار نصرالدین" پێشکەشی کرد بە مامۆستا و قوتابیانی پەیمانگەی ڕواندز. مامۆستا بە وردی باسی لە سود و بەکارهێنانەکانی ڕووەکی مێخەك کرد.
مێخه‌ك به‌بۆن و تامه‌ جیاوازه‌كه‌ی ناسراوه‌، ده‌كرێت له‌كاتی خواردن ئاماده‌كردن بۆ تام و بۆن به‌كار بھێنرێت. كاتێكیش بۆ گیراوه‌ سروشتییه‌كان زیاد ده‌كرێت، كۆمه‌ڵێك سوودی ته‌ندروستی ھه‌یه‌، له‌وانه‌ ئارامكردنه‌وه‌ی مێشك و ده‌ماره‌كانی جه‌سته‌.مێخه‌ك به‌باشترین مادده‌ی سروشتی داده‌نرێت بۆ هه‌وكردنی قوڕگ، چاڵاككردنی سوڕی خوێن ،ڕێژه‌ی شه‌كری خوێن ڕاده‌گرێت، هه‌روه‌ها هه‌وكردنی جه‌سته‌ش كه‌م ده‌كاتەوە.‌

سودەکانی مێخەک:

١/ بڕێكی زۆر وزە بە لەش دەدات، مادە زیانبەخشەكان لە خانەكان دوور دەخاتەوە و جەستە بە تەواوی پاك دەكاتەوە.

٢/ چارەسەری ئازاری ددان دەكات.

٣/ بەكتریای ناو دەم لادەدات و ڕێگە لە بۆنی ناخۆشی دەم دەگرێت.

٤/ بۆ چارەسەركردنی تامیسك بەكاردەهێنرێ و بەخێرایی كۆتایی پێ دێنێت.

٥/ جوینی دووپارچە مێخەك یارمەتی باشتركردنی كرداری هەرس دەدات.

٦/ یارمەتی دابەزاندنی شەكرەی خوێن دەدات.

٧/ مێخەك زۆر له‌ ماده‌ ھێوركه‌ره‌وه‌كانی تێدایه‌ كه‌ به‌كار دێت بۆ ھێوركردنه‌وه‌ی ئازاری جه‌سته‌.