پەیمانگەی تەکنیکیی تایبەتی ڕواندز

هەواڵ و چالاکی

«د. عەقیل سەعید وەیسی»

 

ئەمڕۆ، پێشکەشکردنی سیمینارێک لە لایەن بەڕێز «د. عەقیل سەعید وەیسی» بە ناونیشانی «چۆن ڕەمەزان بکەینە دەرفەتێک بۆ بەخۆداچوونەوە». لە سیمینارەکەدا بەڕێزیان، بە تێروتەسەلی باسیان لە گرنگی و سوودەکانی ڕۆژووگرتن کرد لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا. هەروەها چۆن مانگی ڕەمەزان بکەینە بە هاری گۆڕانکاریی لە خودی خۆمان و هەنگاونان بەرەو کردەوەی باش و بەردەوامیپێدان لە دوای ڕەمەزان. لە کۆتاییدا بە پرسیار و سەرنجی ئامادەبووان سمینارەکە دەوڵەمەندتر کرا.