https://rwandz.edu.krd/index.php/news/160-m-rebin1#sigProIdd2efb80689
کۆتا ڕۆژی وۆڕکشۆپی «ڕاستنووسیی زمانی کوردی».
ئامانج لە وۆڕکشۆپەکە خستنەڕووی یاسا و ڕێساکانی تایبەت بە ڕێنووس و خاڵبەندی بوو لە زمانی کوردیدا. دوای دوو ڕۆژ بەردەوامی کۆتایی پێ هات. وۆڕکشۆپەکە لە لایەن «م. ڕێبین محەمەد»، مامۆستا لە پەیمانگەکەمان بەڕێوە دەبرا و لە یەکەم ڕۆژیدا، لەسەر بنەمای بڕیارەکانی ئەکادیمیای کوردی، کۆمەڵێک لە کوردیزان و شارەزایانی بوارەکە، بابەتی ڕێنووس «Orthography» خرایە ڕوو، هەروەها لە دووەم ڕۆژیدا هێماکانی خاڵبەندی «Punctuation Marks» و بەکارهێنانی نیشانەکان لە زمانی کوردیدا، بابەتی سەرەکیی وۆڕکشۆپەکە بوو.
لە کۆتاییی وۆڕکشۆپەکدا، ستافی کارگێڕی و مامۆستایانی پەیمانگەکەمان، گرنگیی ڕێنووس و خاڵبەندییان لە گشت نووسراوە فەرمی و نافەرمییەکاندا تاوتوێ کرد. هەروەها ستافی کارگێڕیی پەیمانگە، ڕشت و مکوڕ بوو لەسەر ئەوەی، لەژێر ڕۆشناییی پێوەر و بنەماکانی ئەکادیمیای کوردی، بە شێوەی کردارەکی پێڕەویی لە یاسا و ڕێساکانی ڕێنووس و خاڵبەندیی زمانی کوردی بکرێت.
https://rwandz.edu.krd/index.php/news/160-m-rebin1#sigProIdd2efb80689