https://rwandz.edu.krd/index.php/news/161-d-kazhin#sigProIdcc1b78c77b
*ئەو گۆڕانکارییە هۆڕمۆنیانەی بەسەر جەستەی ئافرەتی دووگیان دا دێت چین؟
١.دروست بوونی هۆڕمۆنی(HCG) ئەو هۆڕمۆنە درووست دەبێ لە لایەن ئەو خانانەی کە تایبەتن بە دروستکردنی وێڵاش.
٢.ئیسترۆجین/زیادبوونی ڕێژەی ئیسترۆجین لەکاتی دووگیانی دا بۆ ئەوەی کۆرپە گەشەبکات و گەورەببێت.
٣.پڕۆجیسترۆن/زیادبوونی ڕێژەی ئەم هۆڕمۆنە بۆ بەهێزبوونی دیوارەکانی ناوپۆشی منداڵدان و پاراستنی کۆرپەکە لە، لە دایکبوونی پێشوەختە.
٤.ئۆکسیتۆسین/ئەم هۆڕمۆنە زیاد دەبێ وەک هاندەرێک کاردەکات بۆ کاتی لە دایکبوون بۆ پرۆسەی پاڵنان بە منداڵ و فراوانبوونی دەمی منداڵدان.
پڕۆلاکتین/ئەم هۆڕمۆنە گرنگە و بەرپرسە بۆ زیادبوون و درووست بوونی شیر لە مەمکەکاندا.
*ئەو نەخۆشیانەیی ئافرەتی دووگیان توشی دەبێ چین؟
١.نەخۆشی شەکرە.
٢.بەرزەپەستانی خوێن.
٣.لەبارچوون.
٤.لەدایکبوونی پێش وەختە.
٥.دووگیان بوون لە دەرەوەی ڕەحم.
٦.خەمۆکی لە پاش لەدایکبوونی کۆرپە.