قوتابیان بە پڕۆژەی جیاواز بەژداریان لە پیشەنگای پۆستەراتی پەیمانگە کرد.
پەیمانگەی ڕواندز ساڵانە پیشەنگای پۆستەرات ئەنجام دەدات،بۆ ئەم ساڵی زانستیش قوتابیانی هەردوو بەشی زانستی ( زمانی ئینگلیزی ، تەکنەلۆژیای زانستی) بە پرۆژەی جیاواز و بەرهەم دار لە سەر شێوازی پۆستەر بەژداریان کرد، سەرەتای پیشەنگاکە بە بەسەرکردنەوەی تەواوی پرۆژەکان لەلایەن بەرێز(د. زرار ئەرگۆشی) و مامۆستایان دەستی پێکرد، دواتر لەلایەن لێژنەیەکی شارەزا تەواوی پۆستەرەکانی قوتابیان هەڵسەنگێران و وێڕای ئەوەی تەواوی پرۆژەکان لە ئاستی زانستی بەرز وبێ کەم وکوڕی بوون بەڵام لە کۆتایی دا سێ باشترین پرۆژە دیاری کران.
View the embedded image gallery online at:
https://rwandz.edu.krd/index.php/news/166-poster#sigProId09af99f66f
https://rwandz.edu.krd/index.php/news/166-poster#sigProId09af99f66f