لێژنەیەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی سەردانی پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندزیان کرد. رۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ١٤/٥/٢٠٢٣ لێژنەیەکی پسپۆڕ لە وەزارەتی خوێندنی باڵا بەمەبەستی کردنەوەی بەشی زانستی شیکاری نەخۆشیەکان سەردانی پەیمانگەی رواندزیان کرد، سەرەتا ئەندامانی لێژنە لەلایەن بەرێز( د.زرار ئەرگۆشی ) ڕاگری پەیمانگەی ڕواندز و مامۆستایان وسەرۆک بەشە زانستیەکانی پەیمانگە بەگەرمی پێشوازیان لێکرا ، دواتر لێژنەی وەزارەت سەردانی بەشەکانی پەیمانگەی ڕواندزیان کرد و بەوردی تاقیگە و ھۆڵەکانی خوێندیان پشکنی، شایەنی باسە ئەم لێژنەیە بە مەبەستی رێکارەکانی خۆئامادەکردن و لێکۆڵینەوە لە کردنەوەی بەشی شیکاری نەخۆشیەکان سەردانی پەیمانگەی ڕواندزیان کرد، ئەوەی پێویستەبگوترێ پەیمانگەی ڕواندز لە پلانی داھەیە بۆ ساڵی نوێی خوێندن بەشی شیکاری نەخۆشیەکان بکاتەوە.
https://rwandz.edu.krd/index.php/news/168-lijne1#sigProIde40bc6e407