چاپکردن

(یاری کۆتایی تێنسی سەرمێز ئەنجام درا)'

 

(یاری کۆتایی تێنسی سەرمێز ئەنجام درا)'بە ئامادەبوونی بەرێز (د زرار ئەرگۆشی ) ڕاگری پەیمانگەی ڕواندز و سەرۆک بەش ومامۆستایان و قوتابیانی ئەو پەیمانگەیە، یاری کۆتایی خولی تێنسی سەرمێز بەرێوە چوو، شایەنی باسە یاریەکانی خولی تێنسی سەرمێز بە بەژداری ٣٢ یاریزان بەرێوە چوو، دوای کێبرکێیەکی توند هەردووک یاریزان (سەلمان سەلیم :قوتابی قۆناغی دووەم لە بەشی زمانی ئینگلیزی ،احمد عونی قوتابی قۆناغی دووەم ی بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری گەیشتنە یاری کۆتایی) لە یاریەکە قوتابی سەلمان توانی سەرکەوێ و بە ئەنجامی (٣-٢) یاریەکە لە بەرژەوەندی خۆی کۆتای پێىینێ، ئەوەی پێویستە بگوترێ دوای دیار کەتنی یەکەم و دووەمی خولەکە خەڵات بەسەر سەرکەوتووان دابەشکرا.