پەیمانگەی تەکنیکیی تایبەتی ڕواندز

هەواڵ و چالاکی

قوتابیان ئاڕاستەی دوا قۆناغی ئەرکییان کران.

 

قوتابیان ئاڕاستەی دوا قۆناغی ئەرکییان کران.
قوتابیانی قۆناغی دووەم ، دوای دووساڵ لە خوێندن و پراکتیزەکردنی وانەکان و دەوڵەمەندکردنی هەگبەی زانستییان و تەواو کردنی دوا قۆناغەکانی خوێندنییان ، ڕۆژی چوارشەممە لە سیمینارێکدا بەرێز (م . ڕێباز صالح) بە ووردی چۆنیەتی ئەنجامدانی مەشقی هاوینەی بۆ قوتابیان ڕوونکردەوە و تیشکی خستەسەر ئەو ئەرک و کارانەی کە لە ماوەی ئەنجام دانی مەشقی هاوینە دەگرنە ئەستۆ، لە کۆتایی سیمینارەکە، پێی ڕاگەیاندن کە پەیمانگەی ڕواندز ھەمیشە شانازی بە قوتابیەکانی دەکات و دەرچووان و پەیمانگە دووانەی لێک دانەبڕاون و هەمیشە پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز ماڵی دووەمی قوتابیان و دەرچووانە.

View the embedded image gallery online at:
https://rwandz.edu.krd/index.php/news/170-meshq#sigProIdaade2e64c1