پەیمانگەی تەکنیکیی تایبەتی ڕواندز

هەواڵ و چالاکی

لە پێشوازیی لیژنەیەکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوە زانستی

 

لە پێشوازیی لیژنەیەکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوە زانستی

رۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٠ـی ٥ـ ٢٠٢٣، لێژنەیەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، سەردانی پەیمانگەی تەکنیکیی تایبەتیی ڕواندزیان کرد. لێژنەیەکی پسپۆڕ لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە مەبەستی کردنەوەی بەشی زانستی (پەرستاری)، سەردانی پەیمانگەی ڕواندزیان کرد، سەرەتا ئەندامانی لێژنە لە لایەن بەڕێز ( د. زرار ئەرگۆشی) ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکیی تایبەتیی ڕواندز، مامۆستا و سەرۆکبەشە زانستییەکانی پەیمانگە بەگەرمی پێشوازییان لێ کرا، دواتر لێژنەکە سەردانی بەشەکانی پەیمانگەیان کرد و بەوردی لە تاقیگە و ھۆڵەکانی خوێندنیان ڕۆنی، شایەنی باسە ئەم لێژنەیە بە مەبەستی ڕێکارەکانی خۆئامادەکردن و لێکۆڵینەوە بۆ کردنەوەی بەشی (پەرستاری)، سەردانی پەیمانگەی ڕواندزیان کرد، ئەوەی پێویستە بگوترێت، پەیمانگەی ڕواندز پلانی وایە بۆ ساڵی نوێی خوێندن بەشی پەرستاری بکاتەوە. مەبەستی سەرەکیی پەیمانگە لەم هەوڵە گرنگە، پێگەیاندنی پەرستاری لێهاتووە بۆ خزمەت و پڕکردنەوەی پێویستییەکانی کۆمەڵگە و ناوەندە تەندروستییەکان.

View the embedded image gallery online at:
https://rwandz.edu.krd/index.php/news/171-lijne2#sigProIdb261a74900