پەیمانگەی تەکنیکیی تایبەتی ڕواندز

هەواڵ و چالاکی

قوتابییانی پەیمانگەی ڕواندز پێشبرکێی زانستیان ئەنجام دا.

 

قوتابییانی پەیمانگەی ڕواندز پێشبرکێی زانستیان ئەنجام دا.

یەکەی چالاکی و سەنتەری گەشەپێدانی قوتابییان لە پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز ،پێشبرکێیەکی زانستی ڕێکخست بۆ قوتابیانی گشت بەشەزانستیەکان، لە پێشبرکێیەکەدا قوتابییان دابەش ببوون بەسەر پێنج گروپ هەر گرووپە و نوێنەرایەتی قۆناغ و بەشی زانستی خۆی دەکرد، دوای پێشبرکێیەکی زانستی تووند ، قوتابییانی بەشی زمانی ئینگلیزی قۆناغی دووەم توانیان زۆر ترین خاڵ کۆبکەنەوە و ببنە براوەی پێشبرکێیەکە. لە کۆتایی دا لەلایەن بەڕێز ( د. زرار ئەرگۆشی) ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز خەڵات بەسەر براوەی پێشبرکێیەکە دابەشکرا.