پەیمانگەی تەکنیکیی تایبەتی ڕواندز

هەواڵ و چالاکی

ئاشنا بوون بە فۆلکلۆر و ڕەسەنایەتی باب و باپیران

 

» ئاشنا بوون بە فۆلکلۆر و ڕەسەنایەتی باب و باپیران «
ناونیشانی ئەو چالاکیە فۆلکلۆریە بوو کە ئەمڕۆ پەیمانگەی ڕواندز ڕێکیخست، بە میوانداری کەسایەتییەکی دیاری دەڤەری سۆران ئەویش بەڕێز (زبێر احمد باڵەک) بوو. دوای دروستکردنی شانۆیەکی کۆنی کوردەواری و ڕازاوە بە جوانی کچ و کوڕی پەیمانگە ، مام زبێر بە خوێندنەوەی هۆنراوەکان و پەند و ئامۆژگاریەکانی کۆنی کۆمەڵگەی کوردەواری، کەشێکی جوانی ڕەسەنایەتی باب و باپیران باڵی کێشابوو بەسەر پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز. مامۆستایان و قوتابیان بە تامەزرۆییەوە گوێیان ھەڵخستبوو بۆ قسە نەستەقەکانی. لە کۆتایی لە ھەمبەر ئەو پەیڤە جوانانە بەرێز( د. زرار ئەرگۆشی ) خەڵاتی سوپاس و پێزانینی بەخشیە ناوبراو ، زۆر سوپاسی ئامادەبوون و بە دەنگەوەھاتنی کرد بۆ ئەنجامدانی ئەو چالاکیە قەشەنگە.